کردار 37:2-39
کردار 37:2-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ گوێیان لێ‌بوو، دڵیان كون بوو، به په‌تڕۆس و هه‌موو په‌یامبه‌رانیان وت: “برایان، چی بكه‌ین؟” په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. چونكه به‌ڵێنه‌كه بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوورن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان بانگییان ده‌كات”.
کردار 37:2-39 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک ئامادەبووان گوێیان لەم قسانە بوو، کاری کردە سەر دڵیان، بە پەترۆس و نێردراوانی دیکەیان گوت: «برایان، چی بکەین؟» پەترۆس وەڵامی دانەوە: «تۆبە بکەن، با هەریەکەتان بە ناوی عیسای مەسیحەوە لە ئاو هەڵبکێشرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکانتان و ڕۆحی پیرۆز بە دیاری وەردەگرن. ئەم بەڵێنەش بۆ خۆتان و منداڵەکانتان و بۆ هەموو ئەوانەیە کە دوورن و یەزدانی پەروەردگارمان بانگیان دەکات.»