کردار 44:2-47
کردار 44:2-47 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
باوه‌ڕداران هه‌موو پێكه‌وه بوون و له هه‌موو شتێكیان هاوبه‌ش بوون. ماڵ و موڵكی خۆیان ده‌فرۆشت و به‌گوێره‌ی پێویستی هه‌ریه‌كه‌یان دابه‌شیان ده‌كرد. ڕۆژانه به یه‌ک دڵ به‌رده‌وام له په‌رستگا ده‌بوون، له ماڵه‌كاندا نانیان له‌ت ده‌كرد، به خۆشی و ساكاری پێكه‌وه نانیان ده‌خوارد، ستایشی خودایان ده‌كرد و له‌لای هه‌موو خه‌ڵک په‌سه‌ند بوون. په‌روه‌ردگاریش ڕۆژانه ئه‌وانه‌ی ده‌هێنایه پاڵ وارگه كه ڕزگاریان ده‌بوو.
کردار 44:2-47 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
باوەڕداران هەموو پێکەوە بوون و لە هەرچی هەیانبوو هاوبەش بوون. ماڵوموڵکی خۆیان دەفرۆشت و بەگوێرەی پێویستی هەریەکەیان دابەشیان دەکرد. ڕۆژانە بە یەک دڵ بەردەوام لە حەوشەکانی پەرستگا دەبوون، لە ماڵەکاندا نانیان لەتدەکرد، بە خۆشی و دڵپاکییەوە پێکەوە نانیان دەخوارد، ستایشی خودایان دەکرد و لەلای هەموو خەڵک پەسەند بوون. مەسیحی خاوەن شکۆش ڕۆژانە ئەوانەی دەهێنایە پاڵیان کە ڕزگاریان دەبوو.