کردار 1:20-12
کردار 1:20-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای نه‌مانی ئاژاوه‌كه، پۆڵۆس قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و ماڵئاوایی لێ‌كردن و ده‌رچوو تاكو بڕواته ماقیدۆنیا. كاتێ به‌و ناوچانه‌دا تێپه‌ڕی، به زۆر وته ئامۆژگاریی كردن، هاته یۆنان، له‌وێ سێ مانگی به‌سه‌ربرد. كه به‌ته‌مابوو به بڕواته سوریا، جووه‌كان پیلانیان بۆی گێڕا، بڕیاری دا به ماقیدۆنیادا بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ بوو: له بیڕووئا سوپاتڕۆسی كوڕی پیڕۆ، له تسلۆنیقێیان ئه‌رستارخۆس و سه‌كوندۆس، گائیوس له ده‌ڕبێ و تیماتیئوس، له ئاسیاش تۆخیقۆس و ترۆپیمۆس. ئه‌مانه پێشمان كه‌وتن و له ترۆئۆسدا چاوه‌ڕێیان ده‌كردین. ئێمه‌ش دوای ڕۆژانی فه‌تیره، به ده‌ریاوه له پیلیۆس ده‌رچووین، بۆ ترۆئۆس و به پێنج ڕۆژ گه‌یشتینه لایان و حه‌وت ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه. له یه‌كه‌می هه‌فته‌دا بۆ نان له‌تكردن كۆبووینه‌وه، پۆڵۆس گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، چونكه به‌ته‌مابوو بۆ به‌یانی بڕوات، تاكو نیوه شه‌و درێژه به قسه‌كانی دا. ئه‌و ژووره‌ی سه‌ره‌وه كه لێی كۆببووینه‌وه چرای زۆری لێ‌بوو. گه‌نجێک ناوی یوتیخۆس بوو له نێو په‌نجه‌ره‌دا دانیشتبوو، خه‌وه‌ێكی قورس ده‌یبرده‌وه، پۆڵۆس وتارێكی درێژی ده‌دا، جا خه‌وی لێ كه‌وت و له نهۆمی سێیه‌مڕا كه‌وته خواره‌وه، به مردوویه‌تی هه‌ڵگیرایه‌وه. جا پۆڵۆس هاته خواره‌وه خۆی به‌سه‌ریدا دا و له باوه‌شی گرت، وتی: “مه‌په‌شۆكێن، ژیانی تێدایه!” ئینجا پۆڵۆس چووه سه‌ره‌وه، نانی له‌ت كرد و خواردی، تاكو به‌ره‌به‌یان قسه‌ی كرد، پاشان ڕۆیشت. گه‌نجه‌كه‌شیان به زیندوویه‌تی برد و زۆر دڵنه‌وایی كران.
کردار 1:20-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
دوای نەمانی ئاژاوەکە، پۆڵس قوتابییەکانی بانگکرد و ورەی بەرزکردنەوە، ماڵئاوایی لێکردن و بەرەو مەکدۆنیا بەڕێکەوت. کاتێک بەو ناوچانەدا تێپەڕی، بە زۆر وشە ورەی باوەڕدارانی بەرز کردەوە. لە کۆتاییدا گەیشتە یۆنان و سێ مانگی لەوێ بەسەربرد. کاتێک بەتەمابوو بە دەریادا بچێتە سوریا، جولەکە پیلانیان بۆی گێڕا، بۆیە بڕیاری دا بە مەکدۆنیادا بگەڕێتەوە. ئەم کەسانەی لەگەڵ بوو: لە بیریە سوپاترۆسی کوڕی پیڕۆس، لە سالۆنیکییان ئەریستارخۆس و سەکوندۆس، گایۆس لە دەربە و تیمۆساوس، لە ئاسیاش تیخیکۆس و تروفیمۆس. ئەمانە پێشمان کەوتن و لە ترۆئاس چاوەڕێیان دەکردین. بەڵام ئێمە دوای جەژنی فەتیرە، سواری کەشتی بووین و فیلیپیمان بەجێهێشت، پاش گەشتی پێنج ڕۆژ گەیشتینە بەندەری ترۆئاس، لەوێ بەوانەی دیکە شاد بووینەوە و حەوت ڕۆژ لەوێ ماینەوە. لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا بۆ نانلەتکردن کۆبووینەوە. پۆڵس گفتوگۆی لەگەڵ خەڵک دەکرد، چونکە بەتەمابوو ڕۆژی دواتر بڕوات، بۆیە هەتا نیوە شەو قسەی بۆ کردن. ئەو ژوورەی سەرەوە کە لێی کۆببووینەوە چرای زۆری لێ‌بوو. گەنجێک ناوی یوتیخۆس بوو لەناو پەنجەرەدا دانیشتبوو، خەوەکوتکێیەکی قورس دەیبردەوە، پۆڵس وتارێکی درێژی دەدا، جا خەوی لێ کەوت و لە نهۆمی سێیەمەوە کەوتە خوارەوە، بە مردوویی هەڵگیرایەوە. پۆڵس هاتە خوارەوە خۆی بەسەریدا دا و لە باوەشی گرت و گوتی: «مەشێوێن، ژیانی تێدایە!» دوایی پۆڵس چووە سەرەوە، نانی لەتکرد و خواردی، هەتا بەرەبەیان قسەی کرد، پاشان لەوێ ڕۆیشت. گەنجەکەشیان بە زیندووێتی برد و زۆر دڵنەوایی کران.