کردار 1:23-22
کردار 1:23-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس ڕووانییه سه‌نهه‌دریم و وتی: “برایان، تاكو ئه‌مڕۆ به ته‌واوی ویژدانێكی پاک بۆ خودا ژیاوم”. خنه‌نیای كاهینی باڵا فه‌رمانی به‌وانه دا كه له‌لای ڕاوه‌ستابوون تاكو به ده‌میدا بكێشن. پۆڵۆس پێی وت: “خودا لێت بدات، ئه‌ی دیواری سپیكراو! چۆن دانیشتووی به‌گوێره‌ی ته‌ورات حوكمم ده‌ده‌یت، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات فه‌رمانی لێدانم ده‌ده‌یت؟” ئه‌وانه‌ی له‌لای ڕاوه‌ستابوون وتیان: “ئایا جنێو به كاهینی باڵای خودا ده‌ده‌یت؟” پۆڵۆس وتی: “برایان نه‌مده‌زانی كاهینی باڵایه، چونكه نووسراوه: {به خراپه باسی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌له‌كه‌ت مه‌كه} ”. پۆڵۆس ده‌یزانی به‌شێک زادوقین و به‌شێک په‌ڕیشی، له سه‌نهه‌دریمدا هاواری كرد: “برایان، من په‌ڕیشی كوڕی په‌ڕیشیم. له‌به‌ر هیوام به هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان وا حوكم ده‌درێم”. كه ئه‌مه‌ی وت، ناكۆكی كه‌وته نێوان په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كه‌ش دابه‌ش بوو. چونكه زادوقییه‌كان ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه و فریشته و ڕووح نین، به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان دان به هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌نێن. ئینجا هاوار به‌رزبووه‌وه، هه‌ندێک ته‌وراتزانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌ڕیشییه‌كان هه‌ستان و به توندی ده‌مه‌قاڵه‌یان ده‌كرد و ده‌یانووت: “تاوان له‌م پیاوه‌دا نابینین! مه‌گه‌ر ڕووحێک یان فریشته له‌گه‌ڵیدا دووابێت، ئێمه دژ به خودا ناجه‌نگین”. كاتێ ناكۆكییه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند، فه‌رمانده‌كه ترسا پۆڵۆس پارچه بكه‌ن، جا فه‌رمانی به سه‌ربازه‌كان دا دابه‌زن، له‌نێوانیاندا بیڕفێنن و بیبه‌نه‌وه سه‌ربازگه. بۆ شه‌وی پاشتر، په‌روه‌ردگار له‌لای ڕاوه‌ستا و فه‌رمووی: “متمانه‌ت هه‌بێت پۆڵۆس! چونكه وه‌ک له یروشلایم گه‌واهیت بۆ دام، ده‌بێ له ڕۆماش ئاوا گه‌واهیی بده‌یت”. كاتێ خۆرهه‌ڵات جووه‌كان پیلانیان كێشا، سوێندیان خوارد و وتیان كه نه بخۆن و نه بخۆنه‌وه تاكو پۆڵۆس ده‌كوژن. ئه‌وانه‌ی ئه‌م پیلانه‌یان كێشا له چل زیاتر بوون. چوونه لای كاهینانی باڵا و پیران، وتیان: “سوێندمان خواردووه تامی هیچ نه‌كه‌ین تاكو پۆڵۆس ده‌كوژین. ئێستاش ئێوه و سه‌نهه‌دریم به فه‌رمانده‌كه ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵكو بۆ لاتان بینێرێت، وه‌ک بتانه‌وێت وردتر له بابه‌ته‌كه‌ی بكۆڵنه‌وه. ئێمه‌ش، پێش نزیک كه‌وتنه‌وه‌ی، ئاماده‌ین بۆ كوشتنی”. به‌ڵام خوشكه‌زاكه‌ی پۆڵۆس به بۆسه‌كه‌ی بیست، هاته سه‌ربازگه و هه‌واڵی دایه پۆڵۆس. جا پۆڵۆس سه‌رپه‌لێكی بانگ‌كرد و وتی: “ئه‌م گه‌نجه ببه لای فه‌رمانده‌كه، چونكه هه‌واڵێكی پێیه بیداتێ”. ئه‌ویش بردییه لای فه‌رمانده‌كه. وتی: “پۆڵۆسی به‌ندكراو بانگی كردم و داوای لێكردم ئه‌م گه‌نجه بهێنمه لات، شتێكی هه‌یه پێتی بڵێت”. فه‌رمانده‌كه‌ش ده‌ستی گرت و به ته‌نها بردییه ئه‌و لاوه، لێی پرسی: “چیت هه‌یه پێمی بڵێی؟” وتی: “جووه‌كان ڕێككه‌وتوون داوات لێ بكه‌ن كه سبه‌ینێ پۆڵۆس بنێریته سه‌نهه‌دریم، وه‌ک بیانه‌وێت وردتر لێی بكۆڵنه‌وه. بۆیه مه‌چووه سه‌ر ڕای ئه‌وان، چونكه زیاتر له چل پیاویان له بۆسه دان بۆی، سوێندیان خواردووه نه‌خۆن و نه‌خۆنه‌وه تاكو ده‌یكوژن. ئێستا ئاماده‌ن و چاوه‌ڕێی به‌ڵێنی تۆن”. فه‌رمانده‌كه گه‌نجه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و ڕایسپارد: “به كه‌س نه‌ڵێیت كه ئه‌مه‌ت به من وتووه”.
کردار 1:23-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پۆڵس ڕوانییە ئەنجومەنی باڵا و گوتی: «برایان، هەتا ئەمڕۆ بە تەواوی ویژدانێکی پاکەوە بۆ خودا ژیاوم.» لەو کاتەدا حەنانیای سەرۆکی کاهینان فەرمانی بەوانە دا کە لەلای ڕاوەستابوون تاکو بکێشن بە دەمیدا. پۆڵس پێی گوت: «خودا لێت بدات، ئەی دیواری سپیکراو! چۆن دانیشتووی بەپێی تەورات حوکمم دەدەیت، کەچی پێچەوانەی تەورات فەرمانی لێدانم دەدەیت؟» ئەوانەی لەلای ڕاوەستابوون گوتیان: «ئایا جنێو بە سەرۆکی کاهینانی خودا دەدەیت؟» پۆڵس گوتی: «برایان، نەمدەزانی سەرۆکی کاهینانە، چونکە نووسراوە: ﴿بە خراپە باسی سەرکردەی گەلەکەت مەکە.﴾» پۆڵس کە دەیزانی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە سەدوقین و بەشێکی دیکەش فەریسی، هاواری کرد و گوتی: «برایان، من فەریسی کوڕی فەریسیم. لەبەر هیوام بە هەستانەوەی مردووان وا حوکم دەدرێم.» کە ئەمەی گوت، ناکۆکی کەوتە نێوان فەریسی و سەدوقییەکان و ئەنجومەنەکە بوو بە دوو بەش، چونکە سەدوقییەکان دەڵێن هەستانەوە و فریشتە و ڕۆح نین، بەڵام فەریسییەکان دان بە هەموو ئەمانەدا دەنێن. ئینجا هاوار بەرزبووەوە و هەندێک لە مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون، هەستان و بە توندی ناڕەزاییان دەربڕی و گوتیان: «تاوان لەم پیاوەدا نابینین. ئەی ئەگەر ڕۆحێک یان فریشتەیەک لەگەڵیدا دوابێت؟» کاتێک ناکۆکییەکە پەرەی سەند، فەرماندەکە ترسا پۆڵس پارچەپارچە بکەن، بۆیە فەرمانی بە سەربازەکان دا دابەزن، لەنێوانیاندا بیڕفێنن و بیبەنەوە سەربازگە. بۆ شەوی پاشتر، مەسیحی خاوەن شکۆ لەلای پۆڵس ڕاوەستا و فەرمووی: «ورەت بەرزبێت! وەک لە ئۆرشەلیم شایەتیت بۆ من دا، دەبێ لە ڕۆماش ئاوا شایەتی بدەیت.» کاتێک ڕۆژ هەڵات جولەکە پیلانیان کێشا، سوێندیان خوارد و گوتیان کە نە بخۆن و نە بخۆنەوە هەتا پۆڵس دەکوژن. ئەوانەی ئەم پیلانەیان کێشا لە چل پیاو زیاتر بوون. چوونە لای کاهینانی باڵا و پیران و گوتیان: «سوێندمان خواردووە تامی هیچ نەکەین هەتا پۆڵس دەکوژین. ئێستاش ئێوە و ئەنجومەنی باڵا بە فەرماندەکە ڕابگەیەنن، وەک ئەوەی بتانەوێت وردتر لە بابەتەکەی بکۆڵنەوە، پێویستە بیهێنێت بۆ لاتان. ئێمەش ئامادەین بۆ کوشتنی، پێش ئەوەی بگاتە لای ئەنجومەن.» بەڵام کاتێک خوشکەزاکەی پۆڵس بە پیلانەکەی زانی، هاتە سەربازگە و هەواڵی دایە پۆڵس. جا پۆڵس سەرپەلێکی بانگکرد و گوتی: «ئەم گەنجە ببە لای فەرماندەکە، چونکە هەواڵێکی پێیە بیداتێ.» ئەویش بردییە لای فەرماندەکە. گوتی: «پۆڵسی بەندکراو بانگی کردم و داوای لێکردم ئەم گەنجە بهێنمە لات، شتێکی هەیە پێتی بڵێت.» فەرماندەکەش دەستی گرت و بە تەنها بردییە ئەو لاوە و لێی پرسی: «چیت هەیە پێمی بڵێی؟» گوتی: «جولەکە ڕێککەوتوون داوات لێ بکەن کە بەیانی پۆڵس بنێریتە ئەنجومەنی باڵا، وەک بیانەوێت وردتر لێی بکۆڵنەوە. بۆیە ڕازی مەبە بە داواکارییەکەیان، چونکە زیاتر لە چل پیاویان لە بۆسەدان بۆی، سوێندیان خواردووە نەخۆن و نەخۆنەوە هەتا دەیکوژن. ئێستا ئامادەن و چاوەڕێی بەڵێنن لە تۆوە.» فەرماندەکە گەنجەکەی بەڕێکرد و فەرمانی پێدا: «بە کەس نەڵێیت کە ئەمەت بە من گوتووە.»