لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 1:24-16

کردار 1:24-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پاش پێنج ڕۆژ خنه‌نیای كاهینی باڵا و هه‌ندێ پیر و پارێزه‌رێک به‌ ناوی ته‌رتولۆس هاتن، له‌لای فه‌رمانڕه‌وا سكاڵایان له‌ پۆڵۆس كرد. كاتێ بانگیان كرد، ته‌رتولۆس ده‌ستی به‌ سكاڵاكه‌ كرد و وتی: “فیلیكسی پایه‌ به‌رز، به‌هۆی دووربینیت وا له‌ ئاشتییه‌كی زۆرداین و ئه‌م گه‌له‌ چاكسازیی بۆ ده‌كرێت، له‌ هه‌موو كات و هه‌موو شوێنێک به‌ سوپاسه‌وه‌ به‌مه‌ ده‌زانین. به‌ڵام تاكو زیاتر ماندووت نه‌كه‌م، داواكارم به‌ نیانیی خۆت، به‌ كورتی گوێمان لێ بگریت. ئێمه‌ بینیمان ئه‌م پیاوه‌ گێره‌شێوێنه‌ و له‌نێو هه‌موو جووی سه‌راپای جیهاندا ئاژاوه‌ ده‌نێته‌وه‌، پێشه‌وای ڕێبازی ناسڕه‌تییه‌كانه‌. هه‌وڵی دا په‌رستگا گڵاو بكات و ئێمه‌ش گرتمان. ویستمان به‌گوێره‌ی ته‌وراتی خۆمان حوكمی بده‌ین. به‌ڵام لیسیاسی فه‌رمانده‌ هات و به‌ زه‌بری هێز له‌ ده‌ستی سه‌ندین و فه‌رمانی به‌ سكاڵاكارانی كرد بێنه‌ لات. جا ئه‌گه‌ر لێی بكۆڵیته‌وه‌، هه‌ر له‌ خۆی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ ده‌زانیت كه‌ سكاڵای له‌و لێ ده‌كه‌ین”. جووش لایه‌نگرییان كرد و وتیان: “شته‌كان وایه‌”. كه‌ فه‌رمانڕه‌وا ئاماژه‌ی بۆ كرد قسه‌ بكات، پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ده‌زانم ساڵانێكی زۆره‌ تۆ دادوه‌ری ئه‌م گه‌له‌یت، بۆیه‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ به‌رگری له‌ خۆم ده‌كه‌م. ده‌توانیت دڵنیابیت، دوازده‌ ڕۆژ تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌، كه‌ بۆ كڕنۆشبردن سه‌ركه‌وتوومه‌ته‌ یروشلایم. نه‌ له‌ په‌رستگا منیان بینیوه‌ مشتومڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێک بكه‌م و نه‌ گه‌لم وروژاندووه‌، نه‌ له‌ كه‌نیشته‌كان و نه‌ له‌ هیچ شوێنێكی ئه‌م شاره‌. ناشتوانن ئه‌و شتانه‌ بسه‌لمێنن كه‌ ئێستا پێی سكاڵام لێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ تۆ ده‌دركێنم: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕێباز، ئاوا خودای باوكانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته‌ و له‌ پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌. هیوام به‌ خودایه‌ له‌وه‌ی خۆیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌ستانه‌وه‌ ده‌بێت، بۆ خوداناسان و خراپه‌كارانیش. بۆیه‌ خۆم ڕاده‌هێنم تاكو هه‌میشه‌ ویژدانێكی پاكم به‌رامبه‌ر خودا و خه‌ڵک هه‌بێت.

هاوبەشی بکە
کردار 24 بخوێنەوە

کردار 1:24-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پاش پێنج ڕۆژ حەنانیای سەرۆکی کاهینان و هەندێک پیر و پارێزەرێک بە ناوی تەرتولۆس هاتنە قەیسەرییە و لەلای فەرمانڕەوا سکاڵایان لە پۆڵس کرد. کاتێک پۆڵس بانگکرا، تەرتولۆس دەستی بە سکاڵاکە کرد و گوتی: «فیلیکسی پایەبەرز، بەهۆی دووربینیت وا لە ئاشتییەکی زۆرداین و ئەم گەلە چاکسازی بۆ دەکرێت، بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو شوێنێک بە سوپاسەوە بەمە دەزانین. بەڵام تاکو زیاتر ماندووت نەکەم، داواکارم بە نەرمونیانی خۆت، بە کورتی گوێمان لێ بگریت. «بینیمان ئەم پیاوە گێرەشێوێنە و لەناو هەموو جولەکەی جیهاندا ئاژاوە دەنێتەوە. پێشەوای ڕێبازی ناسیرەییەکانە و هەوڵی دا پەرستگا گڵاو بکات، بەڵام ئێمە گرتمان. [ویستمان بەگوێرەی تەوراتی خۆمان حوکمی بدەین. بەڵام لیسیاسی فەرماندە هات و بە زەبری هێز لە دەستی سەندین و فەرمانی بە سکاڵاکارانی کرد بێنە لات.] جا ئەگەر خۆت لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەیت، ڕاستی سکاڵاکانی ئێمەت بۆ دەردەکەوێت.» جولەکەکانی دیکە پشتگیری خۆیان نیشان دا و پێداگرییان لەسەر ڕاستیی قسەکانی کردەوە. کاتێک فەرمانڕەوا ئاماژەی بۆ پۆڵس کرد قسە بکات، ئەویش وەڵامی دایەوە: «دەزانم ساڵانێکی زۆرە تۆ دادوەری ئەم گەلەیت، بۆیە بە خۆشییەوە بەرگری لە خۆم دەکەم. دەتوانیت دڵنیابیت، دوازدە ڕۆژ تێپەڕی نەکردووە کە بۆ پەرستن هاتوومەتە ئۆرشەلیم. نە لە پەرستگا منیان بینیوە مشتومڕ لەگەڵ کەسێک بکەم و نە خەڵکم وروژاندووە، نە لە کەنیشتەکان و نە لە هیچ شوێنێکی ئەم شارە. ناتوانن ئەو شتانە بسەلمێنن کە ئێستا پێی تاوانبارم دەکەن. بەڵام من دان بەوەدا دەنێم کە بەگوێرەی ئەو ڕێگایەی کە ئەوان پێی دەڵێن ڕێبازی چەوت، خودای باوباپیرانم دەپەرستم. باوەڕم هەیە بە هەموو ئەوەی بەگوێرەی تەوراتە و لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە، هەروەها هەمان ئەو هیوایەم بە خودا هەیە کە ئەو پیاوانە هەیانە، کە هەستانەوە بۆ ڕاستودروستان و خراپەکارانیش دەبێت. لەبەر ئەوە تێدەکۆشم تاکو هەمیشە ویژدانێکی پاکم بەرامبەر خودا و خەڵک هەبێت.

هاوبەشی بکە
کردار 24 بخوێنەوە