لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 1:25-7

کردار 1:25-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ پستۆس گه‌یشته‌ هه‌رێمه‌كه‌، دوای سێ ڕۆژ له‌ قه‌یسه‌ڕییه‌وه‌ سه‌ركه‌وته‌ یروشلایم. كاهینانی باڵا و ڕابه‌رانی جوو سكاڵایان دژ به‌ پۆڵۆس كرد و لێی پاڕانه‌وه‌، تكایان لێكرد چاكه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بكات به‌وه‌ی بینێرێته‌ یروشلایم. چونكه‌ له‌سه‌ر ڕێگا بۆسه‌یان بۆ نابووه‌وه‌ تاكو بیكوژن. پستۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ كه‌ پۆڵۆس له‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ پاسه‌وانیی لێ بكرێت، به‌ خۆی به‌ته‌مایه‌ زوو به‌ڕێبكه‌وێت. ئینجا وتی: “با گه‌وره‌ پیاوانتان له‌گه‌ڵم بێن، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ خراپه‌یه‌كی هه‌یه‌، با سكاڵای لێ بكه‌ن”. دوای هه‌شت تاكو ده‌ ڕۆژ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه‌، چووه‌ قه‌یسه‌ڕییه‌. بۆ به‌یانی له‌سه‌ر ته‌ختی دادوه‌ری دانیشت، فه‌رمانی دا پۆڵۆس بهێنن. كاتێ ئاماده‌بوو، ئه‌و جووانه‌ی له‌ یروشلایم هاتبوون لێی كۆبوونه‌وه‌، تاوانی زۆر و ترسناكیان خسته‌ پاڵی، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیسه‌لمێنن.

هاوبەشی بکە
کردار 25 بخوێنەوە