لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 1:25-8

کردار 1:25-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ پستۆس گه‌یشته‌ هه‌رێمه‌كه‌، دوای سێ ڕۆژ له‌ قه‌یسه‌ڕییه‌وه‌ سه‌ركه‌وته‌ یروشلایم. كاهینانی باڵا و ڕابه‌رانی جوو سكاڵایان دژ به‌ پۆڵۆس كرد و لێی پاڕانه‌وه‌، تكایان لێكرد چاكه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بكات به‌وه‌ی بینێرێته‌ یروشلایم. چونكه‌ له‌سه‌ر ڕێگا بۆسه‌یان بۆ نابووه‌وه‌ تاكو بیكوژن. پستۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ كه‌ پۆڵۆس له‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ پاسه‌وانیی لێ بكرێت، به‌ خۆی به‌ته‌مایه‌ زوو به‌ڕێبكه‌وێت. ئینجا وتی: “با گه‌وره‌ پیاوانتان له‌گه‌ڵم بێن، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ خراپه‌یه‌كی هه‌یه‌، با سكاڵای لێ بكه‌ن”. دوای هه‌شت تاكو ده‌ ڕۆژ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه‌، چووه‌ قه‌یسه‌ڕییه‌. بۆ به‌یانی له‌سه‌ر ته‌ختی دادوه‌ری دانیشت، فه‌رمانی دا پۆڵۆس بهێنن. كاتێ ئاماده‌بوو، ئه‌و جووانه‌ی له‌ یروشلایم هاتبوون لێی كۆبوونه‌وه‌، تاوانی زۆر و ترسناكیان خسته‌ پاڵی، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیسه‌لمێنن. ئه‌وسا پۆڵۆس به‌رگری له‌ خۆی كرد: “نه‌ دژی ته‌وراتی جوو و نه‌ دژی په‌رستگا و نه‌ دژی قه‌یسه‌ڕ گوناهم نه‌كردووه‌”.

هاوبەشی بکە
کردار 25 بخوێنەوە

کردار 1:25-8 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک فێستۆس گەیشتە هەرێمەکە، لەدوای سێ ڕۆژ لە قەیسەرییەوە چووە ئۆرشەلیم. کاهینانی باڵا و ڕابەرانی جولەکە سکاڵایان لە پۆڵس کرد و لە فێستۆس پاڕانەوە، تکایان لێکرد چاکەیەکیان لەگەڵ بکات بەوەی پۆڵس بنێرێتە ئۆرشەلیم، چونکە لەسەر ڕێگا بۆسەیان بۆ نابووەوە تاکو بیکوژن. فێستۆس وەڵامی دایەوە: «پۆڵس لە قەیسەرییە دەستبەسەرە و خۆشم بە زوویی دەچم بۆ ئەوێ.» ئینجا گوتی: «با گەورە پیاوانتان لەگەڵم بێن، ئەگەر پیاوەکە خراپەیەکی هەیە، با سکاڵای لێ بکەن.» دوای ئەوەی کە فێستۆس هەشت بۆ دە ڕۆژێک لەگەڵیان مایەوە، چوو بۆ قەیسەرییە. بۆ بەیانی لەسەر کورسی دادوەری دانیشت و فەرمانی دا پۆڵس بهێنن. کاتێک کە هێنایان، ئەو جولەکانەی لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون لێی کۆبوونەوە و تاوانی زۆر و ترسناکیان خستە پاڵی، بەڵام نەیانتوانی بیسەلمێنن. ئەوسا پۆڵس بەرگری لە خۆی کرد: «هیچ شتێکم لە دژی تەوراتی جولەکە یان پەرستگا یان قەیسەر نەکردووە.»

هاوبەشی بکە
کردار 25 بخوێنەوە