لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 1:27-4 - Compare All Versions

کردار 1:27-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێک بڕیار درا به‌ ده‌ریادا بۆ ئیتالیا بڕۆین، پۆڵۆس و هه‌ندێک به‌ندكراوی دیكه‌ درانه‌ ده‌ست سه‌رپه‌لێک له‌ سوپای قه‌یسه‌ڕ ناوی یولیۆس بوو. سواری كه‌شتییه‌كی ئه‌دره‌منتۆسی بووین، كه‌ به‌ته‌مابوو به‌ چه‌ند شوێنێكی ئاسیادا بڕوات، جا به‌ڕێكه‌وتین. ئه‌ریسته‌رخۆسی ماقیدۆنیمان له‌گه‌ڵ‌بوو، خه‌ڵكی تسلۆنیقێ. بۆ به‌یانی گه‌یشتینه‌ سه‌یده‌ن. یولیۆس له‌گه‌ڵ پۆڵۆس باش بوو، ڕێگای دا بچێته‌ لای براده‌رانی تاكو پێویستییه‌كانی دابین بكه‌ن. ئینجا له‌وێوه‌ به‌ڕێكه‌وتین و به‌ په‌نای قوبڕسدا ڕۆیشتین، چونكه‌ با پێچه‌وانه‌ بوو.

هاوبەشی بکە
کردار 27 PNTZS

کردار 1:27-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کاتێک بڕیار درا بە دەریادا بۆ ئیتالیا بڕۆین، پۆڵس و هەندێک بەندکراوی دیکە درانە دەست سەرپەلێک بە ناوی یولیۆس کە لە سوپای ئیمپراتۆر بوو. سواری کەشتییەکی ئەدرامیتی بووین و بەڕێکەوتین، کە دەیویست بۆ چەند بەندەرێکی ئاسیا بڕوات. ئەریستارخۆسی مەکدۆنیمان لەگەڵ بوو، کە خەڵکی سالۆنیکییا بوو. بۆ بەیانی گەیشتینە سەیدا. یولیۆس لەگەڵ پۆڵس باش بوو، ڕێگای دا بچێتە لای برادەرانی تاکو پێویستییەکانی دابین بکەن. ئینجا لەوێوە بەڕێکەوتین و بە پەنای قوبرسدا ڕۆیشتین، چونکە با پێچەوانە بوو.

هاوبەشی بکە
کردار 27 KSS