کردار 21:27-25
کردار 21:27-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و وتی: “كوڕینه، ده‌بووایه گوێتان له من بگرتایه و قرێتێتان به‌جێ نه‌هێشتایه، ئه‌وسا له‌م تێك‌شكان و زیانه دوور ده‌بوون. ئێستاش ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه كه دڵخۆش بن، چونكه كه‌ستان ژیانی له‌ده‌ست نادات، كه‌شتییه‌كه نه‌بێت. چونكه ئه‌مشه‌و فریشته‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه من هی ئه‌وم و ده‌یپه‌رستم هاته لام، فه‌رمووی: پۆڵۆس مه‌ترسه! ده‌بێت تۆ له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ڕ ڕاوه‌ستیت و ئه‌وه‌تا خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ت ده‌داتێ كه له‌گه‌ڵت گه‌شت ده‌كه‌ن. كه‌واته كوڕینه، دڵخۆش بن. چونكه باوه‌ڕم به خودا هه‌یه كه ئاوا ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم وتراوه.
کردار 21:27-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک ماوەیەکی زۆر بوو نانیان نەخواردبوو، پۆڵس لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا و گوتی: «کوڕینە، دەبووایە گوێتان لە من بگرتایە و کریتتان بەجێ نەهێشتایە، ئەوسا لەم تێکشکان و زیانە دوور دەبوون. ئێستاش لێتان دەپاڕێمەوە ورە بەرنەدەن، کەستان ژیانی لەدەست نادات، تەنها کەشتییەکە تێکدەشکێت، چونکە ئەمشەو فریشتەی ئەو خودایەی من هی ئەوم و دەیپەرستم، هاتە لام و گوتی: ”پۆڵس مەترسە! دەبێت تۆ لەبەردەم قەیسەر ڕاوەستیت و خودا ژیانی هەموو ئەوانەت دەداتێ کە لەگەڵت گەشت دەکەن.“ کەواتە کوڕینە، ورەبەرز بن، چونکە باوەڕم بە خودا هەیە کە ئاوا دەبێت، وەک ئەوەی پێی فەرمووم.