کردار 1:28-10
کردار 1:28-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه ڕزگاریان بوو زانییان كه ئه‌و دوورگه‌یه پێی ده‌ووترێ میلیتایه. دانیشتووانه‌كه‌ی كه به‌ربه‌ری بوون چاكه‌یه‌كی له ڕادده‌به‌ده‌ریان له‌گه‌ڵ كردین، چونكه ئاگریان بۆ كردینه‌وه و پێشوازییان له هه‌موومان كرد، له‌به‌ر ئه‌و باران و سه‌رمایه‌ی لێیدابووین. پۆڵۆس چیلكه‌ی زۆری كۆكرده‌وه و خستییه ئاگره‌كه، مارێک له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه ده‌رپه‌ڕی و خۆی به ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسی. كاتێ به‌ربه‌ریه‌كان ماره‌كه‌یان بینی خۆی به ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسی بوو، به یه‌كتریان وت: “دیاره ئه‌م كابرایه بكوژه، هه‌رچه‌نده له ده‌ریا ڕزگاری بوو، دادپه‌روه‌ری نه‌یهێشت بژیێت”. ماره‌كه‌ی ڕاوه‌شانده نێو ئاگره‌كه و تووشی هیچ زیانێک نه‌بوو. ئه‌وانیش چاوه‌ڕێیان ده‌كرد بئاوسێت یان له‌ناكاو به مردوویی بكه‌وێت. به‌ڵام زۆر چاوه‌ڕێیان كرد و بینییان هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وت، ئه‌وسا بیروڕایان گۆڕی و وتیان: “ئه‌مه خوداوه‌ندێكه!”. ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه زه‌وی وزاری پیاوگه‌وره‌ی دوورگه‌كه بوو كه ناوی پۆپلیۆسه، ئه‌و پێشوازی لێكردین و سێ ڕۆژ به خۆشییه‌وه میوانداری كردین. وا ڕێككه‌وت باوكی پۆپلیۆس كه‌وتبوو، تا و سكچوونی لێ‌بوو. پۆڵۆس چووه لای و نوێژی كرد، ده‌ستی له‌سه‌ر دانا و چاكیكرده‌وه. كاتێ ئه‌مه ڕوویدا، نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ی دوورگه‌كه ده‌هاتن و چاک ده‌بوونه‌وه، ئیتر به زۆر شێوه ڕێزیان گرتین، له به‌ڕێكه‌وتن هه‌رچی پێویستی بوو دابینیان كرد.
کردار 1:28-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کە ڕزگارمان بوو زانیمان ئەو دوورگەیە پێی دەگوترێ ماڵتا. دانیشتووانەکەی چاکەیەکی لە ڕادەبەدەریان لەگەڵ کردین. ئاگریان بۆ کردینەوە و پێشوازییان لە هەموومان کرد، چونکە باران دەباری و کەشوهەوا سارد بوو. پۆڵس هەندێک چیلکەی کۆکردەوە و خستییە ئاگرەکە، تیرەمارێک لەبەر گەرماییەکە دەرپەڕی و خۆی بە دەستیەوە هەڵواسی. کاتێک خەڵکەکە تیرەمارەکەیان بینی خۆی بە دەستییەوە هەڵواسیوە، بە یەکتریان گوت: «بێگومان ئەم کابرایە بکوژە، هەرچەندە لە دەریا ڕزگاری بوو، بەڵام خوداوەندی دادپەروەری ناهێڵێت بژیێت.» بەڵام پۆڵس تیرەمارەکەی ڕاوەشاندە ناو ئاگرەکە و تووشی هیچ زیانێک نەبوو. ئەوانیش چاوەڕێیان دەکرد بئاوسێت یان لەناکاو بە مردوویی بکەوێت. بەڵام زۆر چاوەڕێیان کرد و بینییان هیچی بەسەرنەهات، ئەوسا بیروڕایان گۆڕی و سەبارەت بە پۆڵس گوتیان: «ئەمە خوداوەندێکە!» دەوروبەری ئەو شوێنە زەوی و زاری پیاوگەورەی دوورگەکە بوو کە ناوی پۆبلیۆسە. ئەو پێشوازی لێ‌کردین و سێ ڕۆژ بە خۆشییەوە میوانداری کردین. وا ڕێککەوت باوکی پۆبلیۆس لەناو جێگادا کەوتبوو، تا و سکچوونی هەبوو. پۆڵس چووە لای و نوێژی کرد، دەستی لەسەر دانا و چاکیکردەوە. کاتێک ئەمە ڕوویدا، نەخۆشەکانی دیکەی دوورگەکە دەهاتن و چاک دەبوونەوە. ئیتر بە زۆر شێوە ڕێزیان گرتین، کە بەڕێکەوتین هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین کردین.