کردار 1:28-31
کردار 1:28-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه ڕزگاریان بوو زانییان كه ئه‌و دوورگه‌یه پێی ده‌ووترێ میلیتایه. دانیشتووانه‌كه‌ی كه به‌ربه‌ری بوون چاكه‌یه‌كی له ڕادده‌به‌ده‌ریان له‌گه‌ڵ كردین، چونكه ئاگریان بۆ كردینه‌وه و پێشوازییان له هه‌موومان كرد، له‌به‌ر ئه‌و باران و سه‌رمایه‌ی لێیدابووین. پۆڵۆس چیلكه‌ی زۆری كۆكرده‌وه و خستییه ئاگره‌كه، مارێک له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه ده‌رپه‌ڕی و خۆی به ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسی. كاتێ به‌ربه‌ریه‌كان ماره‌كه‌یان بینی خۆی به ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسی بوو، به یه‌كتریان وت: “دیاره ئه‌م كابرایه بكوژه، هه‌رچه‌نده له ده‌ریا ڕزگاری بوو، دادپه‌روه‌ری نه‌یهێشت بژیێت”. ماره‌كه‌ی ڕاوه‌شانده نێو ئاگره‌كه و تووشی هیچ زیانێک نه‌بوو. ئه‌وانیش چاوه‌ڕێیان ده‌كرد بئاوسێت یان له‌ناكاو به مردوویی بكه‌وێت. به‌ڵام زۆر چاوه‌ڕێیان كرد و بینییان هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وت، ئه‌وسا بیروڕایان گۆڕی و وتیان: “ئه‌مه خوداوه‌ندێكه!”. ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه زه‌وی وزاری پیاوگه‌وره‌ی دوورگه‌كه بوو كه ناوی پۆپلیۆسه، ئه‌و پێشوازی لێكردین و سێ ڕۆژ به خۆشییه‌وه میوانداری كردین. وا ڕێككه‌وت باوكی پۆپلیۆس كه‌وتبوو، تا و سكچوونی لێ‌بوو. پۆڵۆس چووه لای و نوێژی كرد، ده‌ستی له‌سه‌ر دانا و چاكیكرده‌وه. كاتێ ئه‌مه ڕوویدا، نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ی دوورگه‌كه ده‌هاتن و چاک ده‌بوونه‌وه، ئیتر به زۆر شێوه ڕێزیان گرتین، له به‌ڕێكه‌وتن هه‌رچی پێویستی بوو دابینیان كرد. دوای سێ مانگ به كه‌شتییه‌كی ئه‌سكه‌نده‌ری به‌ڕێكه‌وتین، كه زستانی له دوورگه‌كه به‌سه‌ربردبوو، نیشانه‌ی دووانه‌ی له‌سه‌ر بوو. كاتێ له سه‌ره‌قۆسه دابه‌زین سێ ڕۆژ ماینه‌وه. ئینجا له‌وێ ڕۆیشتین و گه‌یشتینه ڕیگییۆن. دوای یه‌ک ڕۆژ بای باشوور هه‌ڵیكرد، له ڕۆژی دووه‌مدا هاتینه پوتیئلوس. له‌وێ برایانمان بینی، داوایان لێكردین حه‌فت ڕۆژ بمێنینه‌وه. ئاوا هاتینه ڕۆما. له‌وێوه كه برایان هه‌واڵی ئێمه‌یان بیست، تاكو گۆڕه‌پانی ئاپیۆس سێ خانه‌كه هاتنه پیشوازیمان. كاتێ پۆڵۆس بینییانی سوپاسی خودای كرد و وره‌ی به‌رزبووه‌وه. كاتێ گه‌یشتینه ڕۆما، سه‌رپه‌له‌كه به‌ندكراوانی سپارده سه‌رۆكی سه‌ربازگه‌كه، به‌ڵام ڕێگا به پۆڵۆس درا به ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه‌ی پاسه‌وانی ده‌كرد نیشته‌جێ بێت. دوای سێ ڕۆژ پۆڵۆس پێشه‌وایانی جووی بانگ‌كرد، كاتێ كۆبوونه‌وه پێی وتن: “برایان، هه‌رچه‌نده هیچم له دژی گه‌له‌كه‌مان و نه‌ریتی باوكان نه‌كردووه، له یروشلایم گیرام و درامه ده‌ستی ڕۆمانییه‌كان. لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵم كرد ویستیان ئازادم بكه‌ن، چونكه هۆیه‌كیان بۆ كوشتنم نه‌دۆزییه‌وه. به‌ڵام كاتێ جوو ناڕازی بوون، منیش ناچار بووم داواكارییه‌كه‌م بده‌مه قه‌یسه‌ڕ نه‌ک وه‌ک شتێكم هه‌بێت سكاڵا له نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م. له‌به‌ر ئه‌وه داوام كرد بتانبینم و قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه له پێناوی هیوای ئیسڕائیل ئه‌م زنجیره‌م پێوه‌یه”. پێیان وت: “ده‌رباره‌ی تۆ په‌یاممان له ئیهوودوه وه‌رنه‌گرتووه، كه‌سیش له برایان نه‌هاتووه تاكو ده‌رباره‌ی تۆ هه‌واڵمان بداتێ یان به خراپه باست بكات. به‌ڵام پێمان خۆشه گوێمان لێت بێت تۆ چۆنی ده‌بینیت، چونكه سه‌باره‌ت به‌م ڕێبازه ده‌زانین له هه‌موو شوێنێک به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كرێت”. ڕۆژێكیان بۆ دیاریكرد و زۆر كه‌س هاتنه خانه‌كه‌ی. ئه‌ویش له به‌یانییه‌وه تاكو ئێواره بۆیانی ڕوون ده‌كرده‌وه و گه‌واهیی بۆ پاشایه‌تی خودا ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا به ته‌وراتی مووشێ و سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران ده‌رباره‌ی ئیشۆع قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت. جا هه‌ندێكیان به‌و قسانه‌ی قه‌ناعه‌تیان پێ هات، هه‌ندێكیش باوه‌ڕیان نه‌كرد. ئینجا به جیاوازی بیروڕاوه ئه‌وێیان به‌جێهێشت كه پۆڵۆس قسه‌یه‌كی بۆ كردن: “ڕووحی پارسا به‌هۆی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ره‌وه ڕاستی به باوباپیرانتان فه‌رمووه: {بڕۆ لای ئه‌م گه‌له و پێی بڵێ: بیستن ده‌بیستن، به‌ڵام تێناگه‌ن، سه‌یركردن سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن، چونكه دڵی ئه‌م گه‌له ڕه‌ق بووه، گوێیان گران بووه، چاویان نوقاندووه، نه‌وه‌ک به چاویان ببینن وبه گوێیان ببیستن، به دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، منیش چاكیان بكه‌مه‌وه} . با له‌لاتان زانراو بێت، ڕزگاریی خودا بۆ نه‌ته‌وه‌كان نێردرا، ئه‌وانیش گوێ ده‌گرن!”. كاتێ ئه‌مه‌ی وت، جوو ڕۆیشتن و ده‌مه‌قاڵێیه‌كی زۆریان هه‌بوو. پۆڵۆس دوو ساڵی ته‌واو له‌و ماڵه‌ی به كرێی گرتبوو مایه‌وه، پێشوازی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كرد كه ده‌هاتنه لای، به‌وپه‌ڕی ئاشكرایی و بێ لاریبوون پاشایه‌تیی خودای ڕاده‌گه‌یاند و ده‌رباه‌ری ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار خه‌ڵكی فێرده‌كرد.
کردار 1:28-31 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کە ڕزگارمان بوو زانیمان ئەو دوورگەیە پێی دەگوترێ ماڵتا. دانیشتووانەکەی چاکەیەکی لە ڕادەبەدەریان لەگەڵ کردین. ئاگریان بۆ کردینەوە و پێشوازییان لە هەموومان کرد، چونکە باران دەباری و کەشوهەوا سارد بوو. پۆڵس هەندێک چیلکەی کۆکردەوە و خستییە ئاگرەکە، تیرەمارێک لەبەر گەرماییەکە دەرپەڕی و خۆی بە دەستیەوە هەڵواسی. کاتێک خەڵکەکە تیرەمارەکەیان بینی خۆی بە دەستییەوە هەڵواسیوە، بە یەکتریان گوت: «بێگومان ئەم کابرایە بکوژە، هەرچەندە لە دەریا ڕزگاری بوو، بەڵام خوداوەندی دادپەروەری ناهێڵێت بژیێت.» بەڵام پۆڵس تیرەمارەکەی ڕاوەشاندە ناو ئاگرەکە و تووشی هیچ زیانێک نەبوو. ئەوانیش چاوەڕێیان دەکرد بئاوسێت یان لەناکاو بە مردوویی بکەوێت. بەڵام زۆر چاوەڕێیان کرد و بینییان هیچی بەسەرنەهات، ئەوسا بیروڕایان گۆڕی و سەبارەت بە پۆڵس گوتیان: «ئەمە خوداوەندێکە!» دەوروبەری ئەو شوێنە زەوی و زاری پیاوگەورەی دوورگەکە بوو کە ناوی پۆبلیۆسە. ئەو پێشوازی لێ‌کردین و سێ ڕۆژ بە خۆشییەوە میوانداری کردین. وا ڕێککەوت باوکی پۆبلیۆس لەناو جێگادا کەوتبوو، تا و سکچوونی هەبوو. پۆڵس چووە لای و نوێژی کرد، دەستی لەسەر دانا و چاکیکردەوە. کاتێک ئەمە ڕوویدا، نەخۆشەکانی دیکەی دوورگەکە دەهاتن و چاک دەبوونەوە. ئیتر بە زۆر شێوە ڕێزیان گرتین، کە بەڕێکەوتین هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین کردین. دوای سێ مانگ بە کەشتییەکی ئەسکەندەری بەڕێکەوتین، کە زستانی لە دوورگەکە بەسەربرد بوو؛ کەشتییەکە وێنەی دوو خوداوەندی جمکی بە ناوی کاستۆر و پۆلوکس لەسەر بوو. کاتێک لە سیراکۆسا دابەزین، سێ ڕۆژ لەوێ ماینەوە. ئینجا لەوێ ڕۆیشتین و گەیشتینە ڕیگیۆم. بۆ بەیانی بای خواروو هەڵیکرد، لە ڕۆژی دووەم هاتینە پوتیۆلی. لەوێ برایانمان دۆزییەوە، داوایان لێ‌کردین هەفتەیەک بمێنینەوە. بەم شێوەیە هاتینە ڕۆما. لەوێوە کە برایان هەواڵی ئێمەیان بیست، تاکو گۆڕەپانی ئەپیۆس و سێ خانەکە هاتنە پیشوازیمان. کاتێک پۆڵس بینییانی سوپاسی خودای کرد و ورەی بەرزبووەوە. کاتێک گەیشتینە ڕۆما، ڕێگا بە پۆڵس درا بە تەنها لەگەڵ ئەو سەربازەی پاسەوانی دەکرد نیشتەجێ بێت. دوای سێ ڕۆژ پۆڵس ڕابەرانی جولەکەی بانگکرد. کاتێک کۆبوونەوە، پێی گوتن: «برایان، هەرچەندە هیچم لە دژی گەلەکەمان و نەریتی باوباپیرانمان نەکردووە، بەڵام لە ئۆرشەلیم گیرام و درامە دەستی ڕۆمانییەکان. لێکۆڵینەوەیان لەگەڵم کرد ویستیان ئازادم بکەن، چونکە هۆیەکیان بۆ کوشتنم نەدۆزییەوە. بەڵام جولەکە ناڕازی بوون و منیش ناچار بووم داواکارییەکەم بدەمە قەیسەر، مەبەستم ئەوە نەبوو سکاڵا لە گەلی خۆم بکەم. لەبەر ئەوە داوام کرد بتانبینم و قسەتان لەگەڵ بکەم، چونکە لە پێناوی هیوای ئیسرائیل ئەم زنجیرەم پێوەیە.» وەڵامیان دایەوە: «دەربارەی تۆ نامەمان لە یەهودیاوە وەرنەگرتووە، کەسیش لە برایان نەهاتووە تاکو دەربارەی تۆ هەواڵمان بداتێ یان بە خراپە باست بکات. بەڵام پێمان خۆشە گوێمان لە بۆچوونەکانی تۆ بێت، چونکە دەزانین کە خەڵکی لە هەموو شوێنێکەوە بەربەرەکانێی ئەم ڕێبازە دەکات.» ڕۆژێکیان بۆ دیتنی پۆڵس دیاری کرد و زۆر کەس هاتنە ماڵەکەی. ئەویش لە بەیانییەوە تاکو ئێوارە بۆیانی ڕوون دەکردەوە و شایەتی بۆ پاشایەتی خودا دەدا، هەوڵی دەدا بە تەوراتی مو‌سا و پەڕتووکی پێغەمبەران دەربارەی عیسا قەناعەتیان پێ بهێنێت. جا هەندێکیان بەو قسانەی قایل بوون، هەندێکیش باوەڕیان نەکرد. ئینجا بە جیاوازی بیروڕاوە ئەوێیان بەجێهێشت کاتێک پۆڵس دوایین قسەی بۆ کردن: «ڕۆحی پیرۆز لە ڕێگەی ئیشایا پێغەمبەرەوە ڕاستی بە باوباپیرانتان فەرمووە: «﴿بڕۆ لای ئەم گەلە و پێی بڵێ: ”ئێوە هەمیشە دەبیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن، ئێوە هەمیشە سەیر دەکەن بەڵام هەرگیز نابینن!“ چونکە دڵی ئەم گەلە ڕەق بووە و گوێیان قورس بووە، چاویان نوقاندووە، نەوەک بە چاویان ببینن و بە گوێیان ببیستن و بە دڵیان تێبگەن و بگەڕێنەوە، منیش چاکیان بکەمەوە.﴾ «با لەلاتان زانراو بێت، ڕزگاریی خودا بۆ ناجولەکەکان نێردرا، ئەوانیش گوێ دەگرن.» [کاتێک ئەمەی گوت، جولەکەکان ڕۆیشتن و دەمەقاڵێیەکی زۆریان هەبوو.] پۆڵس دوو ساڵی تەواو لەو ماڵەی بە کرێی گرتبوو مایەوە، پێشوازی لە هەموو ئەوانە دەکرد کە دەهاتنە لای، بەوپەڕی ئازایی و بێ کۆسپ شانشینی خودای ڕادەگەیاند و سەبارەت بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ خەڵکی فێردەکرد.