کردار 4:3-9
کردار 4:3-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یوخه‌ننه‌ن تێی‌ڕووانی، وتی: “سه‌یرمان بكه!” ئه‌ویش چاوی تێبڕین و چاوه‌ڕێی ده‌كرد شتێكیان لێ وه‌رگرێت. په‌تڕۆس وتی: “نه زێڕ و نه زیوم هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه ده‌تده‌مێ: به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تییه‌وه، هه‌سته و ڕێ بكه!”. ئینجا ده‌ستی ڕاستی گرت و هه‌ڵیستاند، یه‌كسه‌ر هێز كه‌وته پێ و پاژنه‌كانی. هه‌ڵبه‌زییه‌وه و ڕاوه‌ستا و ڕێی كرد، له‌گه‌ڵیان چووه نێو په‌رستگا، ڕێی ده‌كرد و هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه و ستایشی خودای ده‌كرد. هه‌موو گه‌ل بینییان ڕێ ده‌كات و ستایشی خودا ده‌كات.
کردار 4:3-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پەترۆس و یۆحەنا بە وردی تێیانڕوانی، ئینجا پەترۆس گوتی: «سەیرمان بکە!» ئەویش چاوی تێبڕین و چاوەڕێی دەکرد شتێکیان لێ وەربگرێت. پەترۆس گوتی: «زێڕ و زیوم نییە، بەڵام ئەوەی هەمە دەتدەمێ. بە ناوی عیسای مەسیحی ناسیرەییەوە، هەستە و بڕۆ!» ئینجا بە دەستی ڕاستی گرتی و هەڵیستاند، دەستبەجێ هێز کەوتە پێ و پاژنەکانی. ئیتر هەڵبەزییەوە و ڕاوەستا و دەستی بە ڕۆیشتن کرد، لەگەڵیان چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا، دەڕۆیشت و هەڵدەبەزییەوە و ستایشی خودای دەکرد. هەموو خەڵک بینییان دەڕوات و ستایشی خودا دەکات.