کردار 32:4-37
کردار 32:4-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران یه‌ک دڵ و گیان بوون، كه‌س نه‌یده‌ووت ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی هی خۆیه‌تی، به‌ڵكو هه‌موو شتێكیان هاوبه‌ش بوو. په‌یامبه‌ران به هێزێكی مه‌زن گه‌واهیی هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاریان ده‌دا، به‌خششێكی گه‌وره‌ش به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه بوو. كه‌سی نه‌بوونیان تێدا نه‌بوو، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كێڵگه و ماڵ بوون ده‌یانفرۆشت، پاره‌كه‌یان ده‌هێنا و له‌به‌رپێی په‌یامبه‌ران دایانده‌نا، ئه‌وانیش دابه‌شیان ده‌كرد، هه‌ر یه‌كێک به‌گوێره‌ی پێویستی. یۆسپ، لیوییه‌كی ڕه‌گه‌ز قوبڕسییه، كه په‌یامبه‌ران ناویان لێنا به‌رنڤا، واتا ڕۆڵه‌ی هانده‌ر، كێڵگه‌یه‌كی هه‌بوو، فرۆشتی و پاره‌كه‌ی هێنا، خستییه به‌رپێی په‌یامبه‌ران.
کردار 32:4-37 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کۆمەڵی باوەڕداران یەک دڵ و گیان بوون، کەس نەیدەگوت ئەوەی هەیەتی هی خۆیەتی، بەڵکو لە هەموو شتێکدا هاوبەش بوون. نێردراوان بە هێزێکی گەورەوە شایەتی هەستانەوەی عیسای خاوەن شکۆیان دەدا، نیعمەتێکی گەورەش بەسەر هەموویانەوە بوو. کەسی نەبوونیان تێدا نەبوو، چونکە هەموو ئەوانەی خاوەن کێڵگە و ماڵ بوون دەیانفرۆشت، پارەکەیان دەهێنا و لەبەرپێی نێردراوان دایاندەنا، ئەوانیش بەگوێرەی پێویستی کەسەکان دابەشیان دەکرد. یەکێک لەوان پیاوێک بوو بە ناوی یوسف کە لێڤییەکی قوبرسی بوو. نێردراوان پێیان دەگوت بەرناباس کە بە واتای «کوڕی هاندەر» دێت. کێڵگەیەکی هەبوو، فرۆشتی و پارەکەی هێنا، خستییە بەرپێی نێردراوان.