کردار 1:8-13
کردار 1:8-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شاوول به كوشتنی ئستیفانۆس ڕازی بوو. له‌و ڕۆژه‌دا وارگه له یروشلایم تووشی چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی توند هات. هه‌موو به ناوچه‌كانی ئیهوود و شمرندا په‌رشوبڵاو بوونه‌وه، جگه له په‌یامبه‌ران. هه‌ندێک پیاوی له‌خواترس ئستیفانۆسیان ناشت و پرسه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ دانا. به‌ڵام شاوول هه‌ڵده‌كوتایه نێو وارگه، ماڵ به ماڵ ژن و پیاوی ڕاده‌كێشا و فڕێیده‌دانه زیندان. ئه‌وانه‌ی په‌رشوبڵاو ببوونه‌وه ده‌گه‌ڕان و موژده‌ی وشه‌كه‌یان ده‌دا. پیلیپوس شۆڕبووه‌وه شارێكی شمرنی و مه‌سیحه‌كه‌ی بۆ ڕاده‌گه‌یاندن. كۆمه‌ڵه‌كه به یه‌ک دڵ گوێیان له‌وه ده‌گرت كه پیلیپوس ده‌یووت، كاتێ ئه‌و نیشانانه‌یان ده‌بیست و ده‌بینی كه ده‌یكرد. ڕووحی گڵاویش له زۆر كه‌س له‌وانه‌ی تیایاندا بوو به ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد و ده‌رده‌چوون، زۆر گۆج و شه‌لیش چاكبوونه‌وه. جا شادییه‌كی گه‌وره ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه. پێشتر له شاره‌كه پیاوێک هه‌بوو ناوی سیمۆن بوو، جادووی ده‌كرد و خه‌ڵكی شمرنی سه‌رسام كردبوو، ده‌یووت: من شتێكی مه‌زنم!. گه‌وره و بچووک هه‌موو دوای ده‌كه‌وتن و ده‌یانووت: “ئه‌مه‌یه هێزی مه‌زنی خودا”. ئه‌وان دوای ده‌كه‌وتن، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به جادووه‌كه‌ی سه‌رسامی كردبوون. به‌ڵام كاتێ پیلیپوس موژده‌ی ده‌رباه‌ری پاشایه‌تی خودا و ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی پێدان، بڕوایان كرد، ژن و پیاویش عه‌مادكران. سیمۆنیش به‌خۆی باوه‌ڕی هێنا، كاتێ عه‌مادكرا دوای پیلیپوس كه‌وت، نیشانه و په‌رجوی گه‌وره‌ی ده‌بینی ده‌كرا، سه‌رسام بوو.
کردار 1:8-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
شاول بە کوشتنی ستیفانۆس ڕازی بوو. هەر لەو ڕۆژەدا کڵێسا لە ئۆرشەلیم تووشی چەوسانەوەیەکی توند هات. هەموو بە ناوچەکانی یەهودیا و سامیرەدا پەرشوبڵاو بوونەوە، نێردراوان نەبێت. هەندێک پیاوی لەخواترس ستیفانۆسیان ناشت و پرسەیەکی باشیان بۆ دانا. بەڵام شاول دەستی کرد بە لەناوبردنی کڵێسا، ماڵ بە ماڵ ژن و پیاوی ڕادەکێشا و فڕێیدەدانە زیندان. ئەوانەی پەرشوبڵاو ببوونەوە دەگەڕان و مزگێنیی پەیامی خودایان بڵاودەکردەوە. فیلیپۆس بەرەو شاری سامیرە چووە خوارەوە و لەوێ مزگێنیی مەسیحی بە خەڵکەکە ڕاگەیاند. خەڵکەکە بە یەک دڵ گوێیان لەوە دەگرت کە فیلیپۆس دەیگوت، کاتێک ئەو نیشانانەیان دەبیست و دەبینی کە دەیکرد. ڕۆحی پیسیش لە زۆر کەس لەوانەی تێیاندا بوو بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد و دەردەچوون، زۆر گۆج و شەلیش چاکبوونەوە. جا خۆشییەکی گەورە ئەو شارەی گرتەوە. پێشتر لە شارەکە پیاوێک هەبوو ناوی شیمۆن بوو، جادووی دەکرد و خەڵکی سامیرەی سەرسام کردبوو، دەیگوت: «پیاوێکی پایەبەرزم!» گەورە و بچووک هەموو گوێیان لێ دەگرت و دەیانگوت: «ئەم پیاوە بە هێزی خودای گەورە ناودەبردرێت.» ئەوان گوێیان بۆ دەگرت، چونکە لەمێژ بوو بە جادووەکەی سەرسامی کردبوون. بەڵام کاتێک فیلیپۆس مزگێنیی پاشایەتی خودا و ناوی عیسای مەسیحی پێدان، باوەڕیان کرد و ژن و پیاو لە ئاو هەڵکێشران. شیمۆنیش باوەڕی هێنا و لە ئاو هەڵکێشرا، ئینجا دوای فیلیپۆس کەوت و سەرسام بوو بەو نیشانە و پەرجووە گەورانەی کە دەیبینی.