کردار 1:8-4
کردار 1:8-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شاوول به كوشتنی ئستیفانۆس ڕازی بوو. له‌و ڕۆژه‌دا وارگه له یروشلایم تووشی چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی توند هات. هه‌موو به ناوچه‌كانی ئیهوود و شمرندا په‌رشوبڵاو بوونه‌وه، جگه له په‌یامبه‌ران. هه‌ندێک پیاوی له‌خواترس ئستیفانۆسیان ناشت و پرسه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ دانا. به‌ڵام شاوول هه‌ڵده‌كوتایه نێو وارگه، ماڵ به ماڵ ژن و پیاوی ڕاده‌كێشا و فڕێیده‌دانه زیندان. ئه‌وانه‌ی په‌رشوبڵاو ببوونه‌وه ده‌گه‌ڕان و موژده‌ی وشه‌كه‌یان ده‌دا.
کردار 1:8-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
شاول بە کوشتنی ستیفانۆس ڕازی بوو. هەر لەو ڕۆژەدا کڵێسا لە ئۆرشەلیم تووشی چەوسانەوەیەکی توند هات. هەموو بە ناوچەکانی یەهودیا و سامیرەدا پەرشوبڵاو بوونەوە، نێردراوان نەبێت. هەندێک پیاوی لەخواترس ستیفانۆسیان ناشت و پرسەیەکی باشیان بۆ دانا. بەڵام شاول دەستی کرد بە لەناوبردنی کڵێسا، ماڵ بە ماڵ ژن و پیاوی ڕادەکێشا و فڕێیدەدانە زیندان. ئەوانەی پەرشوبڵاو ببوونەوە دەگەڕان و مزگێنیی پەیامی خودایان بڵاودەکردەوە.