لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 14:8-24

کردار 14:8-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ په‌یامبه‌ران له‌ یروشلایم بیستیان شمرن وشه‌ی خودای په‌سه‌ند كردووه‌، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بۆ ناردن. كاتێ هاتن، نوێژیان بۆ كردن تاكو ڕووحی پارسا وه‌ربگرن، چونكه‌ هێشتا نه‌هاتبووه‌ سه‌ر كه‌سیان، ته‌نها به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار عه‌مادكرابوون. جا ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و ڕووحی پارسایان وه‌رگرت. كاتێ سیمۆن بینی به‌ ده‌ست دانانی په‌یامبه‌ران ڕووحه‌كه‌ ده‌درێت، پاره‌ی بۆ هێنان و وتی: “ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ منیش بده‌ن، تاكو ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێک دابنێم ڕووحی پارسا وه‌ربگرێت”. په‌تڕۆس پێی وت: “با زیوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێت! چونكه‌ واتزانی به‌هره‌ی خودا به‌ پاره‌ دسێنرێت! له‌م شته‌دا نه‌ به‌شت هه‌یه‌ و نه‌ پشک، چونكه‌ دڵت به‌رامبه‌ر خودا ڕاست نییه‌. له‌م خراپه‌یه‌ت تۆبه‌ بكه‌ و له‌ په‌روه‌ردگار بپاڕێوه‌ به‌ڵكو له‌ هزری دڵت خۆش بێت، چونكه‌ ده‌تبینم له‌ تاڵی تاڵاو و به‌ندی گوناهیت”. سیمۆن وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “ئێوه‌ له‌ پێناوی من داوا له‌ په‌روه‌ردگار بكه‌ن، تاكو هیچ شتێک له‌وه‌ی باستان كرد به‌ سه‌رمدا نه‌یه‌ت”.

هاوبەشی بکە
کردار 8 بخوێنەوە

کردار 14:8-24 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک نێردراوان لە ئۆرشەلیم بیستیان سامیرە پەیامی خودای قبوڵ کردووە، پەترۆس و یۆحەنایان بۆ ناردن. کاتێک هاتن، نوێژیان بۆ کردن بۆ ئەوەی ڕۆحی پیرۆز وەربگرن، چونکە هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەهاتبووە سەر کەسیان، تەنها بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە لە ئاو هەڵکێشرابوون. جا پەترۆس و یۆحەنا دەستیان لەسەر دانان و ڕۆحی پیرۆزیان وەرگرت. شیمۆن بینی کە نێردراوان دەستیان لەسەر خەڵک دادەنێن ڕۆحی پیرۆز دەدرێت، پارەی بۆ هێنان و گوتی: «ئەو دەسەڵاتە بە منیش بدەن، تاکو دەست لەسەر هەرکەسێک دابنێم ڕۆحی پیرۆز وەربگرێت.» پەترۆس پێی گوت: «با زیوەکەت لەگەڵ خۆت لەناوبچێت! چونکە واتزانی بەهرەی خودا بە پارە دەبێت! لەم شتەدا نە بەشت هەیە و نە پشک، چونکە دڵت بەرامبەر خودا ڕاست نییە. لەم خراپەیەت تۆبە بکە و لە مەسیحی خاوەن شکۆ بپاڕێوە بەڵکو لە مەبەستی دڵت خۆش بێت، چونکە دەتبینم کە پڕیت لە تاڵی و گیرۆدەی گوناهیت.» شیمۆن گوتی: «ئێوە لە پێناوی من داوا لە مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن، تاکو هیچ شتێک لەوەی باستان کرد بە سەرمدا نەیەت.»

هاوبەشی بکە
کردار 8 بخوێنەوە