کردار 20:8-24
کردار 20:8-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌تڕۆس پێی وت: “با زیوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێت! چونكه واتزانی به‌هره‌ی خودا به پاره دسێنرێت! له‌م شته‌دا نه بهشت هه‌یه و نه پشک، چونكه دڵت به‌رامبه‌ر خودا ڕاست نییه. له‌م خراپه‌یه‌ت تۆبه بكه و له په‌روه‌ردگار بپاڕێوه به‌ڵكو له هزری دڵت خۆش بێت، چونكه ده‌تبینم له تاڵی تاڵاو و به‌ندی گوناهیت”. سیمۆن وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “ئێوه له پێناوی من داوا له په‌روه‌ردگار بكه‌ن، تاكو هیچ شتێک له‌وه‌ی باستان كرد به سه‌رمدا نه‌یه‌ت”.
کردار 20:8-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پەترۆس پێی گوت: «با زیوەکەت لەگەڵ خۆت لەناوبچێت! چونکە واتزانی بەهرەی خودا بە پارە دەبێت! لەم شتەدا نە بەشت هەیە و نە پشک، چونکە دڵت بەرامبەر خودا ڕاست نییە. لەم خراپەیەت تۆبە بکە و لە مەسیحی خاوەن شکۆ بپاڕێوە بەڵکو لە مەبەستی دڵت خۆش بێت، چونکە دەتبینم کە پڕیت لە تاڵی و گیرۆدەی گوناهیت.» شیمۆن گوتی: «ئێوە لە پێناوی من داوا لە مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن، تاکو هیچ شتێک لەوەی باستان کرد بە سەرمدا نەیەت.»