کردار 36:8-39
کردار 36:8-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ به ڕێگاوه بوون، گه‌یشتنه سه‌ر ئاوێک، خه‌ساوه‌كه وتی: “ئه‌وه ئاوه، چی ڕێم لێ ده‌گرێت عه‌ماد بكرێم؟” پیلیپوس وتی: “ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به هه‌موو دڵته‌وه باوه‌ڕ بهێنیت”. وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “باوه‌ڕ ده‌هێنم كه ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودایه”. ئینجا فه‌رمانی دا گالیسكه‌كه ڕاوه‌ستێ، پێكه‌وه چوونه نێو ئاوه‌كه، پیلیپوس خه‌ساوه‌كه‌ی عه‌مادكرد. كاتێ له ئاوه‌كه ده‌رچوون، ڕووحی په‌روه‌ردگار پیلیپوسی ڕفاند و ئیتر خه‌ساوه‌كه نه‌یبینییه‌وه، به شادییه‌وه به ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.
کردار 36:8-39 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک بە ڕێگاوە بوون، گەیشتنە سەر ئاوێک، خەساوەکە گوتی: «ئەوە ئاوە، چی ڕێم لێ دەگرێت لە ئاو هەڵبکێشرێم؟» [فیلیپۆس گوتی: «دەبێت، ئەگەر بە هەموو دڵتەوە باوەڕ بهێنیت.» ئەویش وەڵامی دایەوە: «باوەڕ دەکەم عیسای مەسیح کوڕی خودایە.»] ئینجا فەرمانی دا گالیسکەکە ڕاوەستێ، ئەوسا پێکەوە چوونە ناو ئاوەکە و فیلیپۆس خەساوەکەی لە ئاو هەڵکێشا. کاتێک لە ئاوەکە هاتنە دەرەوە، ڕۆحی یەزدان فیلیپۆسی ڕفاند و ئیتر خەساوەکە نەیبینییەوە، بەڵام بە خۆشییەوە بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.