کردار 1:9-22
کردار 1:9-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شاوول هێشتا هه‌ڕه‌شه و كوشتنی به‌رامبه‌ر قوتابییه‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌رده‌بڕی. چووه لای كاهینی باڵا، داوای نامه‌ی لێ‌كرد بۆ كه‌نیشته‌كانی دره‌مسوق، تاكو ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ڕێگا ببینێت، چ ژن و چ پیاو، به به‌ندكراوی بۆ یروشلایمیان ببات. كه ده‌ڕۆیشت و له دره‌مسوق نزیكبووه‌وه، له‌پڕ ڕووناكییه‌ک له ئاسمانه‌وه له ده‌وروبه‌ری بریسكه‌ی دایه‌وه، كه‌وته سه‌ر زه‌وی و ده‌نگێكی بیست، پێی فه‌رموو: “شاوول، شاوول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟” وتی: “گه‌وره‌م، تۆ كێیت؟” به‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “من ئیشۆعم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه. بۆت زه‌حمه‌ته لوشكه له نه‌قیزه بده‌یت”. به ترس و سه‌رسامیه‌وه وتی: “په‌روه‌ردگار، ده‌ته‌وێ چی بكه‌م؟” په‌روه‌ردگرایش پێی فه‌رموو: “هه‌سته، بڕۆ نێو شار، له‌وێ پێت ده‌ووترێ ده‌بێ چی بكه‌یت”. پیاوانی گه‌شتیار كه له‌گه‌ڵی بوون به بێده‌نگی وه‌ستان، ده‌نگه‌كه‌یان بیست به‌ڵام كه‌سیان نه‌بینی. شاوول له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه هه‌ستایه‌وه، چاوی كرابووه‌وه و كه‌سی نه‌ده‌بینی، ده‌ستیان گرت و هێنایانه نێو دره‌مسوق. سێ ڕۆژ نه‌یده‌بینی، نه‌خوارد و نه‌خوارده‌وه. له دره‌مسوق قوتابییه‌ک هه‌بوو ناوی خه‌نه‌نیا بوو، په‌روه‌ردگار له بینین‌دا پێی فه‌رموو: “خه‌نه‌نیا!” وتی: “ئه‌وه‌تام په‌روه‌ردگار!” په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “هه‌سته و بڕۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی پێی ده‌ووترێ ڕاست، له ماڵی ئیهوودا پرس له پیاوێكی ته‌رسوسی بكه ناوی شاووله، وا نوێژ ده‌كات. له بینین‌دا پیاوێكی بینی ناوی خه‌نه‌نیایه، دێته لای و ده‌ستی له سه‌ری داده‌نێت تاكو ببینێته‌وه”. خه‌نه‌نیا وه‌ڵامی دایه‌وه: “په‌روه‌ردگار، له زۆر كه‌س ئه‌و خراپانه‌م بیستۆته‌وه كه ئه‌م پیاوه له یروشلایم به پارساكانی تۆی كردووه. ئه‌وه‌تا لێره له‌لای كاهینانی باڵا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه بگرێت كه به ناوی تۆ بانگه‌واز ده‌كه‌ن”. جا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “بڕۆ! چونكه ئه‌مه بۆ من ده‌فرێكی هه‌ڵبژێردراوه بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كان و پاشایان و نه‌وه‌ی ئیسڕائیل. چونكه پیشانی ده‌ده‌م ده‌بێت له‌پێناوی ناوی من چه‌ند ئازار بچێژێت”. خه‌نه‌نیاش ڕۆیشت و چووه ماڵه‌كه، ده‌ستی له‌سه‌ری دانا و وتی: “كاک شاوول، ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ناردوومی، ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌ی پێیدا هاتی بۆت ده‌ركه‌وت تاكو ببینیت و پڕبیت له ڕووحی پارسا”. ده‌ستبه‌جێ شتێكی وه‌ک توێكڵ له چاوه‌كانی كه‌وته خواره‌وه و یه‌كسه‌ر بینی، هه‌ستا و عه‌مادكرا. چێشتی خوارد و هێزی هاته‌وه، شاوول چه‌ند ڕۆژێک له دره‌مسوق له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان بوو. یه‌كسه‌ر له كه‌نیشته‌كاندا بانگه‌وازی مه‌سیحی كرد، كه “ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودایه”. هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیستیان سه‌رسام ببوون و وتیان: “ئه‌مه ئه‌وه نییه كه ئه‌وانه‌ی له ناوبرد كه له یروشلایم باسی ئه‌م ناوه‌یان ده‌كرد؟ بۆ ئه‌مه‌ش نه‌هاته ئێره، تاكو به به‌ندكراوی بۆ كاهینانی باڵا بیانبات!” به‌ڵام شاوول به‌هێزتر ده‌بوو، جووی دانیشتووی دره‌مسوقی سه‌رگه‌ردان ده‌كرد و ده‌ریده‌خست كه “ئه‌مه مه‌سیحه”.
کردار 1:9-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
شاول هێشتا هەڕەشەی لە قوتابییەکانی عیسای خاوەن شکۆ دەکرد و هەوڵی کوشتنی دەدان. چوو بۆ لای سەرۆکی کاهینان، داوای نامەی لێکرد بۆ کەنیشتەکانی دیمەشق، تاکو ئەگەر یەکێک ببینێت و سەر بە ڕێگاکە بێت، چ ژن و چ پیاو، بە بەندکراوی بۆ ئۆرشەلیمیان ببات. کە دەڕۆیشت و لە دیمەشق نزیک بووەوە، لەپڕ ڕووناکییەک لە ئاسمانەوە لە دەوروبەری بریسکەی دایەوە، کەوتە سەر زەوی و گوێی لە دەنگێک بوو، پێی فەرموو: «شاول! شاول! بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟» شاول پرسیاری کرد: «گەورەم، تۆ کێیت؟» فەرمووی: «من عیسام، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە. [بۆت زەحمەتە لوشکە لە نەقیزەی من باوێی.] بەڵام هەستە، بڕۆ ناو شار، لەوێ پێت دەگوترێ دەبێ چی بکەیت.» ئەو پیاوانەی لە گەشتەکەدا لەگەڵی بوون بە بێدەنگی وەستان، دەنگەکەیان بیست بەڵام کەسیان نەبینی. شاول لەسەر زەوییەکە هەستایەوە، بەڵام کاتێک چاوی کردەوە هیچی نەبینی، بۆیە دەستیان گرت و هێنایانە ناو دیمەشق. سێ ڕۆژ هیچی نەبینی، هەروەها هیچی نەخوارد و هیچی نەخواردەوە. لە دیمەشق قوتابییەک هەبوو ناوی حەنانیا بوو، مەسیحی خاوەن شکۆ لە بینین‌دا پێی فەرموو: «حەنانیا!» گوتی: «ئەوەتام گەورەم!» مەسیح پێی فەرموو: «هەستە و بڕۆ ئەو شەقامەی پێی دەگوترێ ڕاست، لە ماڵی یەهوزا پرسیار لە پیاوێکی تەرسۆسی بکە ناوی شاولە، وا نوێژ دەکات. لە بینین‌دا پیاوێکی بۆ دەرکەوت بە ناوی حەنانیا کە دێتە لای و دەستی لە سەری دادەنێت تاکو بینایی بۆ بگەڕێتەوە.» حەنانیا وەڵامی دایەوە: «گەورەم، لە زۆر کەس ئەو خراپانەم بیستووەتەوە کە ئەم پیاوە لە ئۆرشەلیم بە گەلە پیرۆزەکەی تۆی کردووە. هەروەها لە کاهینانی باڵاوە دەسەڵاتی پێدراوە و هاتووە بۆ ئەوەی هەموو ئەوانە بگرێت کە بە ناوی تۆوە دەپاڕێنەوە.» بەڵام مەسیح پێی فەرموو: «بڕۆ! ئەم پیاوە بۆ من ئامێرێکی هەڵبژێردراوە بۆ هەڵگرتنی ناوی من لەبەردەم ناجولەکەکان و پاشایان و نەوەی ئیسرائیل. پیشانی دەدەم دەبێت لەبەر ناوی من چەند ئازار بچێژێت.» حەنانیاش ڕۆیشت و چووە ماڵەکە، دەستی لەسەری دانا و گوتی: «شاولی برام، عیسای خاوەن شکۆ منی ناردووە، ئەوەی لەو ڕێگایەی پێیدا هاتی بۆت دەرکەوت، تاکو دیسان ببینیت و پڕبیت لە ڕۆحی پیرۆز.» دەستبەجێ شتێکی وەک توێکڵ لە چاوەکانی کەوتە خوارەوە، ئینجا بینی، هەستا و لە ئاو هەڵکێشرا. نانی خوارد، هێزی هاتەوە بەر و چەند ڕۆژێکی لەگەڵ قوتابییەکان لە دیمەشق بەسەر برد. شاول یەکسەر لە کەنیشتەکاندا دەستی کرد بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە عیسا کوڕی خودایە. هەموو ئەوانەی گوێیان دەگرت سەرسام ببوون و دەیانگوت: «ئەمە هەمان ئەو کەسە نییە ئەوانەی لەناودەبرد کە لە ئۆرشەلیم بەم ناوەوە دەپاڕانەوە؟ بۆ ئەمەش نەهاتە ئێرە، تاکو بە بەندکراوی بۆ کاهینانی باڵا بیانبات؟» بەڵام شاول توانادارتر دەبوو، جولەکەی دانیشتووی دیمەشقی دەمکوت دەکرد و دەریدەخست کە عیسا مەسیحەکەیە.