کردار 1:9-5
کردار 1:9-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شاوول هێشتا هه‌ڕه‌شه و كوشتنی به‌رامبه‌ر قوتابییه‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌رده‌بڕی. چووه لای كاهینی باڵا، داوای نامه‌ی لێ‌كرد بۆ كه‌نیشته‌كانی دره‌مسوق، تاكو ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ڕێگا ببینێت، چ ژن و چ پیاو، به به‌ندكراوی بۆ یروشلایمیان ببات. كه ده‌ڕۆیشت و له دره‌مسوق نزیكبووه‌وه، له‌پڕ ڕووناكییه‌ک له ئاسمانه‌وه له ده‌وروبه‌ری بریسكه‌ی دایه‌وه، كه‌وته سه‌ر زه‌وی و ده‌نگێكی بیست، پێی فه‌رموو: “شاوول، شاوول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟” وتی: “گه‌وره‌م، تۆ كێیت؟” به‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “من ئیشۆعم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه. بۆت زه‌حمه‌ته لوشكه له نه‌قیزه بده‌یت”.
کردار 1:9-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
شاول هێشتا هەڕەشەی لە قوتابییەکانی عیسای خاوەن شکۆ دەکرد و هەوڵی کوشتنی دەدان. چوو بۆ لای سەرۆکی کاهینان، داوای نامەی لێکرد بۆ کەنیشتەکانی دیمەشق، تاکو ئەگەر یەکێک ببینێت و سەر بە ڕێگاکە بێت، چ ژن و چ پیاو، بە بەندکراوی بۆ ئۆرشەلیمیان ببات. کە دەڕۆیشت و لە دیمەشق نزیک بووەوە، لەپڕ ڕووناکییەک لە ئاسمانەوە لە دەوروبەری بریسکەی دایەوە، کەوتە سەر زەوی و گوێی لە دەنگێک بوو، پێی فەرموو: «شاول! شاول! بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟» شاول پرسیاری کرد: «گەورەم، تۆ کێیت؟» فەرمووی: «من عیسام، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە. [بۆت زەحمەتە لوشکە لە نەقیزەی من باوێی.]