لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 3:9-9

کردار 3:9-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌ ده‌ڕۆیشت و له‌ دره‌مسوق نزیكبووه‌وه‌، له‌پڕ ڕووناكییه‌ک له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری بریسكه‌ی دایه‌وه‌، كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی و ده‌نگێكی بیست، پێی فه‌رموو: “شاوول، شاوول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه‌؟” وتی: “گه‌وره‌م، تۆ كێیت؟” به‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “من ئیشۆعم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه‌. بۆت زه‌حمه‌ته‌ لوشكه‌ له‌ نه‌قیزه‌ بده‌یت”. به‌ ترس و سه‌رسامیه‌وه‌ وتی: “په‌روه‌ردگار، ده‌ته‌وێ چی بكه‌م؟” په‌روه‌ردگرایش پێی فه‌رموو: “هه‌سته‌، بڕۆ نێو شار، له‌وێ پێت ده‌ووترێ ده‌بێ چی بكه‌یت”. پیاوانی گه‌شتیار كه‌ له‌گه‌ڵی بوون به‌ بێده‌نگی وه‌ستان، ده‌نگه‌كه‌یان بیست به‌ڵام كه‌سیان نه‌بینی. شاوول له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ هه‌ستایه‌وه‌، چاوی كرابووه‌وه‌ و كه‌سی نه‌ده‌بینی، ده‌ستیان گرت و هێنایانه‌ نێو دره‌مسوق. سێ ڕۆژ نه‌یده‌بینی، نه‌خوارد و نه‌خوارده‌وه‌.

هاوبەشی بکە
کردار 9 بخوێنەوە