کردار 32:9-43
کردار 32:9-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌بوو كه په‌تڕۆس به هه‌موو ناوچه‌كاندا تێده‌په‌ڕی، بۆ لای پارساكانی لۆد دابه‌زی. له‌وێ كابرایه‌كی بینی ناوی ئینیاس بوو، هه‌شت ساڵ له‌نێو جێگا كه‌وتبوو، ئیفلیج بوو. په‌تڕۆس پێی وت: “ئینیاس، ئیشۆعی مه‌سیح چاكت ده‌كاته‌وه. هه‌سته جێگا بۆ خۆت ڕابخه!” یه‌كسه‌ر هه‌ستا. هه‌موو دانیشتوانی لۆد و شارون داده‌نیشتن بینییان، ئیتر به‌ره‌و په‌روه‌ردگار گه‌ڕانه‌وه. قوتابییه‌كی كچ له یۆپێ هه‌بوو ناوی تابیتا بوو، واتا ئاسک، پڕبوو له چاكه‌كاری و خێركردن. ئه‌وه‌بوو له‌و ڕۆژانه‌دا نه‌خۆش كه‌وت و مرد، جا شۆردیان و له ژوورێكی سه‌ره‌وه دایاننا. لۆدیش له یۆپێ نزیک بوو، قوتابییه‌كانیش بیستیان په‌تڕۆس له‌وێیه، دوو پیاویان بۆ نارد و تكایان لێ‌كرد كه له هاتن بۆ لایان دوانه‌كه‌وێت. په‌تڕۆسیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵیان هات، كاتێ گه‌یشت، بردییانه ژووری سه‌ره‌وه، هه‌موو بێوه‌ژنه‌كان له‌لای وه‌ستان، ده‌گریان و ئه‌و كراس و جلانه‌یان پیشانی ده‌دا كه ئاسكه كاتێ له‌گه‌ڵیان بوو كردبووی. په‌تڕۆس هه‌مووانی نارده ده‌ره‌وه چۆكی دادا و نوێژی كرد، ئینجا ئاوڕی دایه ته‌رمه‌كه و وتی: “تابیتا، هه‌سته!” ئه‌ویش چاوی كرده‌وه، كاتێ په‌تڕۆسی بینی دانیشت. ئیتر ده‌ستی بۆ ڕ‌اكێشا و هه‌ڵیساند، ئینجا پارسا‌كان و بێوه‌ژنانی بانگ‌كرد و به زیندوویی ڕاده‌ستی كردنه‌وه. ئه‌مه له هه‌موو یۆپێ زانرا و زۆریش باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگار هێنا. ڕۆژانێكی زۆریش په‌تڕۆس له یۆپێ له‌لای شیمعونی پێسته‌خۆشكه‌رێک مایه‌وه.
کردار 32:9-43 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک کە پەترۆس بە هەموو ناوچەکاندا تێدەپەڕی، بۆ لای گەلی پیرۆزی خودا لە شاری لودە دابەزی. لەوێ پیاوێکی ئیفلیجی بینی کە ناوی ئینیاس بوو، هەشت ساڵ بوو لەناو جێگادا کەوتبوو. پەترۆس پێی گوت: «ئینیاس، عیسای مەسیح چاکت دەکاتەوە. هەستە و جێگاکەت کۆبکەوە!» دەستبەجێ هەستا. هەموو دانیشتووانی لودە و شارون بینییان، ئیتر بەرەو لای مەسیحی خاوەن شکۆ گەڕانەوە. قوتابییەک لە یافا هەبوو ناوی تابیسا بوو، واتا ئاسک، کە هەمیشە خەریکی کاری چاکە و یارمەتیدانی هەژاران بوو. ئەوە بوو لەو ڕۆژانەدا نەخۆش کەوت و مرد، جا شوشتیان و لە ژوورێکی سەرەوە دایاننا. لودە لە یافاوە نزیک بوو، ئیتر کە قوتابییەکان بیستیان پەترۆس لەوێیە، دوو پیاویان نارد بۆ لای و تکایان لێکرد و گوتیان: «لە هاتن بۆ لامان دوامەکەوە.» پەترۆس هەستا و لەگەڵیان ڕۆیشت، کاتێک گەیشت، بردیانە ژووری سەرەوە، هەموو بێوەژنەکان لەلای ڕاوەستان، دەگریان و ئەو کراس و جلانەیان پیشانی دەدا کە ئاسکە کردبووی لەو کاتەی لەگەڵیان بوو. پەترۆس هەموویانی ناردە دەرەوە، کەوتە سەر چۆک و نوێژی کرد، ئینجا ڕووی کردە تەرمەکە و گوتی: «تابیسا، هەستە!» ئەویش چاوی کردەوە و کاتێک پەترۆسی بینی دانیشت. ئیتر دەستی بۆ ڕاکێشا و هەڵیستاندەوە، ئینجا باوەڕداران و بێوەژنانی بانگکرد و بە زیندوویی ڕادەستی کردنەوە. ئەم هەواڵە بە هەموو یافادا بڵاو بووەوە و زۆر کەس باوەڕیان بە مەسیح هێنا. پەترۆس چەندین ڕۆژ لە یافا لەلای پێستەخۆشکەرێک مایەوە کە ناوی شیمۆن بوو.