کردار 39:9-41
کردار 39:9-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌تڕۆسیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵیان هات، كاتێ گه‌یشت، بردییانه ژووری سه‌ره‌وه، هه‌موو بێوه‌ژنه‌كان له‌لای وه‌ستان، ده‌گریان و ئه‌و كراس و جلانه‌یان پیشانی ده‌دا كه ئاسكه كاتێ له‌گه‌ڵیان بوو كردبووی. په‌تڕۆس هه‌مووانی نارده ده‌ره‌وه چۆكی دادا و نوێژی كرد، ئینجا ئاوڕی دایه ته‌رمه‌كه و وتی: “تابیتا، هه‌سته!” ئه‌ویش چاوی كرده‌وه، كاتێ پهتڕۆسی بینی دانیشت. ئیتر ده‌ستی بۆ ڕ‌اكێشا و هه‌ڵیساند، ئینجا پارسا‌كان و بێوه‌ژنانی بانگ‌كرد و به زیندوویی ڕاده‌ستی كردنه‌وه.
کردار 39:9-41 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پەترۆس هەستا و لەگەڵیان ڕۆیشت، کاتێک گەیشت، بردیانە ژووری سەرەوە، هەموو بێوەژنەکان لەلای ڕاوەستان، دەگریان و ئەو کراس و جلانەیان پیشانی دەدا کە ئاسکە کردبووی لەو کاتەی لەگەڵیان بوو. پەترۆس هەموویانی ناردە دەرەوە، کەوتە سەر چۆک و نوێژی کرد، ئینجا ڕووی کردە تەرمەکە و گوتی: «تابیسا، هەستە!» ئەویش چاوی کردەوە و کاتێک پەترۆسی بینی دانیشت. ئیتر دەستی بۆ ڕاکێشا و هەڵیستاندەوە، ئینجا باوەڕداران و بێوەژنانی بانگکرد و بە زیندوویی ڕادەستی کردنەوە.