کۆلۆسی 1:1-5
کۆلۆسی 1:1-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به خواستی خودا، تیماتیئوسی براش، بۆ پارسا‌كان له قولسێ و برایانی باوه‌ڕدار له مه‌سیح: به‌خشش و ئاشتیی له خودای باوكمانه‌وه بۆ ئێوه. سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، هه‌رده‌م له‌پێناوتان نوێژ ده‌كه‌ین، كه باوه‌ڕی ئێوه‌مان بیست به ئیشۆعی مه‌سیح و ئه‌و خۆشویستنه كه بۆ هه‌موو پارسا‌كان هه‌تانه، له‌پێناوی ئه‌و هیوایه‌ی له ئاسمانان‌دا بۆتان دانراوه، ئه‌وه‌ی پێشتر له وشه‌ی ڕه‌وای ئینجیل بیستتان،
کۆلۆسی 1:1-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە، بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری کۆلۆسی، ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەی کە لەگەڵ مەسیح یەکن: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمانەوە لەگەڵتان بێت. کاتێک نوێژتان بۆ دەکەین هەردەم سوپاسی خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەکەین، چونکە هەواڵی باوەڕی ئێوەمان بە عیسای مەسیح پێگەیشت لەگەڵ ئەو خۆشەویستییەی بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا هەتانە. ئەو باوەڕ و خۆشەویستییە دەرئەنجامی ئەو هیوایەیە کە لە ئاسماندا بۆتان دانراوە، ئەوەی پێشتر لە پەیامی ڕاستی ئینجیل بیستتان،