کۆلۆسی 13:1-23
کۆلۆسی 13:1-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی تاریكی ده‌ربازی كردین و ئێمه‌ی بۆ پاشایه‌تیی ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گواسته‌وه، كه‌وا خوێنی قوربانیه‌كه‌ی بۆ ئێمه بوو، واتا لێخۆشبوونی گوناه. كه وێنه‌ی خودای نه‌بینراوه، نۆبه‌ره‌ی هه‌موو ئافریده‌یه‌كه. چونكه به‌و هه‌موو شتێک ئافرێندرا: له ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وی، بینراو و نه‌بینراو، ته‌خت یان سه‌روه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی یان ده‌سه‌ڵات، هه‌مووی به‌و و بۆ ئه‌و ئافرێندران. ئه‌و پێش هه‌موو شتێكه و هه‌مووش له‌ودا یه‌كی گرتووه. ئه‌و سه‌ری له‌شه: وارگه. ئه‌و سه‌ره‌تایه و نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه، تاكو له سه‌رووی هه‌موو شتێک بێت. چونكه خودا خۆشحاڵ بوو به هه‌موو پڕی خۆی له‌ودا نیشته‌جێ بێت، به ئه‌و هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشت بكاته‌وه، ئاشتی بنێته‌وه به خوێنی خاچه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بێت یان له ئاسمانان. ئێوه كه پێشتر له خودا دابڕابوون و دوژمن بوون له بیركردنه‌وه، به خراپه‌كاری، ئێستا به له‌شی ئاده‌میزادیی مه‌سیح به مردن ئاشتی كردنه‌وه، تاكو له‌به‌رده‌می به پارسایی و بێ كه‌موكوڕی و بێ گله‌یی پێشكه‌شتان بكات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه ڕاژه‌وان.
کۆلۆسی 13:1-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خودای باوک ئەوەی لە دەسەڵاتی تاریکی دەربازی کردین و ئێمەی بۆ شانشینی کوڕە خۆشەویستەکەی گواستەوە، بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت. کوڕەکە وێنەی خودای نەبینراوە، نۆبەرەیە و لە سەرووی هەموو بەدیهێنراوانە، چونکە بەو هەموو شتێک بەدیهێنرا: لە ئاسمان و لەسەر زەوی، بینراو و نەبینراو، تەخت یان دەسەڵات، سەرۆکایەتی یان حوکومڕانی، هەمووی لە ڕێگەی ئەوەوە و بۆ ئەو بەدیهێنران. ئەو پێش هەموو شتێکە و هەموو شتێکیش بەو یەکیگرتووە. ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە. ئەو سەرەتایە و نۆبەرەی نێو مردووانە، تاکو لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت، چونکە خودا خۆشحاڵ بوو بە هەموو پڕیی خۆی لە مەسیحدا نیشتەجێ بێت، لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ئاشت بکاتەوە و بە خوێنی خاچەکەی ئاشتی بنێتەوە، ئەگەر لەسەر زەوی بێت یان لە ئاسمان. ئێوە پێشتر لە خودا دابڕابوون و دوژمن بوون لە بیرکردنەوە بە خراپەکاری، بەڵام ئێستا بە مردنی جەستەی مرۆڤانەی مەسیح ئاشتی کردنەوە، تاکو لەبەردەمی بە پیرۆزی و بێ لەکە و بێ کەموکوڕی پێشکەشتان بکات، ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو باوەڕە و دامەزراو و چەسپاو بن، لانەدەن لە هیوای ئەو مزگێنییەی بیستتان، ئەوەی بۆ هەموو بەدیهێنراوانی ژێر ئاسمان ڕاگەیەنراوە، خۆشم وەک پۆڵس بۆی بوومە خزمەتکار.