کۆلۆسی 15:1-19
کۆلۆسی 15:1-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه وێنه‌ی خودای نه‌بینراوه، نۆبه‌ره‌ی هه‌موو ئافریده‌یه‌كه. چونكه به‌و هه‌موو شتێک ئافرێندرا: له ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وی، بینراو و نه‌بینراو، ته‌خت یان سه‌روه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی یان ده‌سه‌ڵات، هه‌مووی به‌و و بۆ ئه‌و ئافرێندران. ئه‌و پێش هه‌موو شتێكه و هه‌مووش له‌ودا یه‌كی گرتووه. ئه‌و سه‌ری له‌شه: وارگه. ئه‌و سه‌ره‌تایه و نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه، تاكو له سه‌رووی هه‌موو شتێک بێت. چونكه خودا خۆشحاڵ بوو به هه‌موو پڕی خۆی له‌ودا نیشته‌جێ بێت،
کۆلۆسی 15:1-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کوڕەکە وێنەی خودای نەبینراوە، نۆبەرەیە و لە سەرووی هەموو بەدیهێنراوانە، چونکە بەو هەموو شتێک بەدیهێنرا: لە ئاسمان و لەسەر زەوی، بینراو و نەبینراو، تەخت یان دەسەڵات، سەرۆکایەتی یان حوکومڕانی، هەمووی لە ڕێگەی ئەوەوە و بۆ ئەو بەدیهێنران. ئەو پێش هەموو شتێکە و هەموو شتێکیش بەو یەکیگرتووە. ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە. ئەو سەرەتایە و نۆبەرەی نێو مردووانە، تاکو لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت، چونکە خودا خۆشحاڵ بوو بە هەموو پڕیی خۆی لە مەسیحدا نیشتەجێ بێت،