لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کۆلۆسی 1:3-10

کۆلۆسی 1:3-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا هه‌ستاونه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كۆشش بكه‌ن، له‌وێ مه‌سیح له‌لای ڕاستی خودا دانیشتووه‌. بایه‌خ به‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بده‌ن، نه‌ک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وین، چونكه‌ ئێوه‌ مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌ خوداوه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌. كاتێ مه‌سیح ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژیانمانه‌، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیدا له‌ شكۆمه‌ندیدا ده‌رده‌كه‌ون. كه‌واته‌ ئاره‌زووه‌ جه‌سته‌ییه‌كانتان له‌سه‌ر زه‌وی بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چڵێسی كه‌ بتپه‌رستییه‌، به‌هۆیانه‌وه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون. كه‌ ئێوه‌ش جاران ئاوا ڕه‌فتارتان ده‌كرد، كاتێ تیایاندا ده‌ژیان. به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ فڕێبده‌ن: تووڕه‌یی، هه‌ڵچوون، كینه‌، كفركردن، قسه‌ی ناشیرین له‌ زارتان. له‌گه‌ڵ یه‌كتری درۆ مه‌كه‌ن، چونكه‌ مرۆڤی كۆن و كرده‌وه‌كانیتان داكه‌ندووه‌ و نوێتان پۆشیوه‌، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به‌ ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه‌.

هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 3 بخوێنەوە

کۆلۆسی 1:3-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لەبەر ئەوەی ئێوە لەگەڵ مەسیحدا هەستێنرانەوە، کەواتە بۆ ئەو شتانەی سەرەوە کۆشش بکەن، لەوێ مەسیح لە دەستەڕاستی خودا دانیشتووە. بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن، نەک ئەوانەی لەسەر زەوین، چونکە ئێوە مردن، ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە. کاتێک مەسیح دەردەکەوێت کە ژیانتانە، ئەوسا ئێوەش لەگەڵیدا لە شکۆمەندیدا دەردەکەون. کەواتە ئارەزووە دنیاییەکانتان بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هەوەسبازی، ئارەزووی خراپ، چاوبرسیێتی کە جۆرێکە لە بتپەرستی، چونکە بەهۆیانەوە تووڕەیی خودا دێتە سەر یاخیبووان. ئێوەش جاران ئاوا هەڵسوکەوتتان دەکرد، کاتێک تێیاندا دەژیان. بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە فڕێبدەن: هەڵچوون، تووڕەیی، قین، بوختان، قسەی ناشیرین لە زارتان. لەگەڵ یەکتری درۆ مەکەن، چونکە مرۆڤە کۆنەکە و کردەوەکانتان داکەندووە و مرۆڤێکی نوێتان لەبەرکردووە، ئەوەی بەگوێرەی وێنەی بەدیهێنەرەکەی بە ناسینی نوێ بووەتەوە.

هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 3 بخوێنەوە