کۆلۆسی 1:3-25
کۆلۆسی 1:3-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا هه‌ستاونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه كۆشش بكه‌ن، له‌وێ مه‌سیح له‌لای ڕاستی خودا دانیشتووه. بایه‌خ به‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ن، نه‌ک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وین، چونكه ئێوه مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له خوداوه شاردراوه‌ته‌وه. كاتێ مه‌سیح ده‌رده‌كه‌وێت كه ژیانمانه، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیدا له شكۆمه‌ندیدا ده‌رده‌كه‌ون. كه‌واته ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كانتان له‌سه‌ر زه‌وی بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چڵێسی كه بتپه‌رستییه، به‌هۆیانه‌وه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون. كه ئێوه‌ش جاران ئاوا ڕه‌فتارتان ده‌كرد، كاتێ تیایاندا ده‌ژیان. به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه فڕێبده‌ن: تووڕه‌یی، هه‌ڵچوون، كینه، كفركردن، قسه‌ی ناشیرین له زارتان. له‌گه‌ڵ یه‌كتری درۆ مه‌كه‌ن، چونكه مرۆڤی كۆن و كرده‌وه‌كانیتان داكه‌ندووه و نوێتان پۆشیوه، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه. له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله و ئازاد نییه، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه و له هه‌موودایه. بۆیه وه‌كو بژارده‌ی خودا، پارسا و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی بپۆشن. به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن، ئه‌گه‌ر یه‌كێک سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێک هه‌بوو، له یه‌كتر خۆشبن. وه‌ک په‌روه‌ردگار لێتان خۆش‌بوو، ئێوه‌ش ئه‌وا بكه‌ن. له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆشویستن بپۆشن، كه پشتێنی ته‌واویه. با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كران له یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن. با وشه‌ی مه‌سیح به ده‌وڵه‌مه‌ندی له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه، به په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به به‌خشش له دڵتان‌دا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن. ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، وه‌ک له په‌روه‌ردگار ده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، له‌گه‌ڵیان ڕه‌ق مه‌بن. ئه‌ی منداڵان، له هه‌موو شتێك‌دا گوێڕایه‌ڵی باوک و دایكتان بن، چونكه ئه‌مه ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره. ئه‌ی باوكان، منداڵه‌كانتان تووڕه مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ک شكست بهێنن. ئه‌ی كۆیله‌كان، له هه‌موو شتێك‌دا ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌گوێره‌ی جه‌سته، نه‌ک به ڕاژه‌ی چاو وه‌ک ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو به ساكاریی دڵ و به ترسی په‌روه‌ردگار. هه‌ر چییه‌ک ده‌كه‌ن، به دڵ بیكه‌ن، وه‌ک بۆ په‌روه‌ردگار بێت، نه‌ک بۆ خه‌ڵكی، بزانن له په‌روه‌ردگاره‌وه پاداشتی میرات وه‌رده‌گرن، چونكه ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن. سته‌مكاریش سزای سته‌مه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ و جوداخوازی نییه.
کۆلۆسی 1:3-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەوەی ئێوە لەگەڵ مەسیحدا هەستێنرانەوە، کەواتە بۆ ئەو شتانەی سەرەوە کۆشش بکەن، لەوێ مەسیح لە دەستەڕاستی خودا دانیشتووە. بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن، نەک ئەوانەی لەسەر زەوین، چونکە ئێوە مردن، ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە. کاتێک مەسیح دەردەکەوێت کە ژیانتانە، ئەوسا ئێوەش لەگەڵیدا لە شکۆمەندیدا دەردەکەون. کەواتە ئارەزووە دنیاییەکانتان بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هەوەسبازی، ئارەزووی خراپ، چاوبرسیێتی کە جۆرێکە لە بتپەرستی، چونکە بەهۆیانەوە تووڕەیی خودا دێتە سەر یاخیبووان. ئێوەش جاران ئاوا هەڵسوکەوتتان دەکرد، کاتێک تێیاندا دەژیان. بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە فڕێبدەن: هەڵچوون، تووڕەیی، قین، بوختان، قسەی ناشیرین لە زارتان. لەگەڵ یەکتری درۆ مەکەن، چونکە مرۆڤە کۆنەکە و کردەوەکانتان داکەندووە و مرۆڤێکی نوێتان لەبەرکردووە، ئەوەی بەگوێرەی وێنەی بەدیهێنەرەکەی بە ناسینی نوێ بووەتەوە. لەوێدا جولەکە و ناجولەکە نییە، خەتەنەکراو و خەتەنەنەکراو، بەربەری و سکیسی، کۆیلە و ئازاد نییە، بەڵکو مەسیح هەموو شتێکە و لە هەمووتاندایە. بۆیە، ئێوە کە گەلی پیرۆز و خۆشەویست و هەڵبژێردراوی خودان، میهرەبانی و نیانی و بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتن لەبەر بکەن. بەرگەی یەکتری بگرن، ئەگەر یەکێک سکاڵای لەسەر یەکێک هەبوو، گەردنی یەکتری ئازاد بکەن. وەک مەسیحی باڵادەست لێتان خۆش‌بوو، ئێوەش لێیان خۆشبن. لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە خۆشەویستی لەبەر بکەن، کە لە یەکێتییەکی تەواودا هەموویان دەبەستێتەوە. با ئاشتی مەسیح حوکمی دڵتان بکات، چونکە وەکو ئەندامانی جەستەیەک بۆ ئاشتی بانگکران، هەروەها سوپاسگوزار بن. با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتان‌دا گۆرانی بۆ خودا بڵێن. هەر شتێک دەڵێن و دەیکەن، هەمووی بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بیکەن، لە ڕێگەی عیساوە سوپاسی خودای باوک بکەن. ئەی ژنەکان، ملکەچی مێردەکانتان بن، وەک لە شوێنکەوتووی مەسیح دەوەشێتەوە. ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، لەگەڵیان ڕەق مەبن. ئەی منداڵان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە ئەمە جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە. ئەی باوکەکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، نەوەک نا‌ئومێد بن. ئەی کۆیلەکان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی گەورەکانی ئەم جیهانەتان بن، نەک تەنها ئەو کاتەی کە چاودێریتان دەکەن بۆ ئەوەی لێتان ڕازی بن بەڵکو دڵسۆزانە، چونکە ئێوە لە مەسیحی گەورەکەتان دەترسن. هەر چییەک دەکەن، بە دڵ بیکەن، وەک بۆ مەسیح بێت، نەک بۆ خەڵکی، بزانن لەلایەن مەسیحەوە پاداشتی میرات وەردەگرن، چونکە خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ دەکەن. بەڵام ئەوەی کاری خراپ بکات سزای خراپەی خۆی وەردەگرێت، خودا لایەنگری ناکات.