کۆلۆسی 12:3-15
کۆلۆسی 12:3-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه وه‌كو بژارده‌ی خودا، پارسا و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی بپۆشن. به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن، ئه‌گه‌ر یه‌كێک سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێک هه‌بوو، له یه‌كتر خۆشبن. وه‌ک په‌روه‌ردگار لێتان خۆش‌بوو، ئێوه‌ش ئه‌وا بكه‌ن. له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆشویستن بپۆشن، كه پشتێنی ته‌واویه. با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كران له یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن.
کۆلۆسی 12:3-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە، ئێوە کە گەلی پیرۆز و خۆشەویست و هەڵبژێردراوی خودان، میهرەبانی و نیانی و بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتن لەبەر بکەن. بەرگەی یەکتری بگرن، ئەگەر یەکێک سکاڵای لەسەر یەکێک هەبوو، گەردنی یەکتری ئازاد بکەن. وەک مەسیحی باڵادەست لێتان خۆش‌بوو، ئێوەش لێیان خۆشبن. لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە خۆشەویستی لەبەر بکەن، کە لە یەکێتییەکی تەواودا هەموویان دەبەستێتەوە. با ئاشتی مەسیح حوکمی دڵتان بکات، چونکە وەکو ئەندامانی جەستەیەک بۆ ئاشتی بانگکران، هەروەها سوپاسگوزار بن.