لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کۆلۆسی 15:3-17 - Compare All Versions

کۆلۆسی 15:3-17 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكران له‌ یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن. با وشه‌ی مه‌سیح به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، به‌ په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به‌ به‌خشش له‌ دڵتاندا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن.

هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 3 PNTZS

کۆلۆسی 15:3-17 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

با ئاشتی مەسیح حوکمی دڵتان بکات، چونکە وەکو ئەندامانی جەستەیەک بۆ ئاشتی بانگکران، هەروەها سوپاسگوزار بن. با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن. هەر شتێک دەڵێن و دەیکەن، هەمووی بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بیکەن، لە ڕێگەی عیساوە سوپاسی خودای باوک بکەن.

هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 3 KSS