لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کۆلۆسی 22:3-24 - Compare All Versions

کۆلۆسی 22:3-24 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌ی كۆیله‌كان، له‌ هه‌موو شتێكدا ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌گوێره‌ی جه‌سته‌، نه‌ک به‌ ڕاژه‌ی چاو وه‌ک ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو به‌ ساكاریی دڵ و به‌ ترسی په‌روه‌ردگار. هه‌ر چییه‌ک ده‌كه‌ن، به‌ دڵ بیكه‌ن، وه‌ک بۆ په‌روه‌ردگار بێت، نه‌ک بۆ خه‌ڵكی، بزانن له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ پاداشتی میرات وه‌رده‌گرن، چونكه‌ ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن.

هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 3 PNTZS

کۆلۆسی 22:3-24 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی کۆیلەکان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی گەورەکانی ئەم جیهانەتان بن، نەک تەنها ئەو کاتەی کە چاودێریتان دەکەن بۆ ئەوەی لێتان ڕازی بن بەڵکو دڵسۆزانە، چونکە ئێوە لە مەسیحی گەورەکەتان دەترسن. هەر چییەک دەکەن، بە دڵ بیکەن، وەک بۆ مەسیح بێت، نەک بۆ خەڵکی، بزانن لەلایەن مەسیحەوە پاداشتی میرات وەردەگرن، چونکە خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ دەکەن.

هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 3 KSS