کۆلۆسی 1:4-6
کۆلۆسی 1:4-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی گه‌وره‌كان، له‌گه‌ڵ كۆیله‌كان دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان بن، بزانن ئێوه‌ش گه‌وره‌تان هه‌یه له ئاسمانان. په‌یوه‌ست بن به نوێژكردنهوه، به سوپاسه‌وه بێ‌دار بن. له‌پێناوی ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن تاكو خودا ده‌رگایه‌كمان بۆ بكاته‌وه بۆ په‌یامه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كۆت كراوم، تاكو ئاشكرای بكه‌م وه‌ک پێویسته بدوێم. به دانایی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ڕه‌فتار بكه‌ن، كات بقۆزنه‌وه. قسه‌تان هه‌رده‌م پڕبێت له به‌خشش، به خوێ سوێر كرابێت، تاكو بزانن چۆن پێویسته وه‌ڵامی هه‌ر كه‌سێک بده‌نه‌وه.
کۆلۆسی 1:4-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی گەورەکان، لەگەڵ کۆیلەکان بە دادپەروەری و یەکسانی هەڵسوکەوت بکەن، چونکە دەزانن ئێوەش گەورەتان هەیە لە ئاسمان. پەیوەست بن بە نوێژکردنەوە، بە سوپاسەوە ئێشکی لێ بگرن. بۆ ئێمەش نوێژ بکەن کە خودا دەرگایەکمان بۆ بکاتەوە بۆ پەیامەکە، بۆ ئەوەی نهێنیی مەسیح ڕابگەیەنین، هەر لەبەر ئەمەش گیراوم. هەروەها نوێژ بکەن بۆ ئەوەی وەک پێویستە بە ڕوونی پەیامەکە ڕابگەیەنم. بە دانایی لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە ڕەفتار بکەن، کات بقۆزنەوە. با قسەتان هەردەم پڕبێت لە نیعمەت، بە خوێ سوێر کرابێت، تاکو بزانن چۆن پێویستە وەڵامی هەرکەسێک بدەنەوە.