کۆلۆسی 12:4-16
کۆلۆسی 12:4-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له خۆتانه و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له نوێژه‌كانی له پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له هه‌موو خواستی خودا. گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌م كه زۆر ماندوو ده‌بێت بۆ ئێوه و ئه‌وانه‌ی له لاودیكییان و ئه‌وانه‌ی له هیراپۆلیسدان. لۆقای پزیشكی خۆشه‌ویست و دیما سڵاوتان لێده‌كه‌ن. سڵاو له برایانی لاودیكییا و نیمفاس و ئه‌و وارگه‌یه‌ی له ماڵه‌كه‌یدایه بكه‌ن. كاتێ ئه‌م په‌یامه‌تان بۆ خوێندرایه‌وه، وابكه‌ن له وارگه‌ی لاودیكییه‌كانیش بخوێندرێته‌وه، ئه‌وه‌ی هی لاودیكییاشه ئێوه بیخوێننه‌وه.
کۆلۆسی 12:4-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەپەفراسی بەندەی عیسای مەسیح، ئەویش لە خۆتانە و سڵاوتان لێدەکات، هەردەم لە نوێژەکانیدا لە پێناوتاندا تێدەکۆشێت، تاکو لە تەواویدا بچەسپێن و تەواو دڵنیا بن لە هەموو خواستی خودا. شایەتیی بۆ دەدەم کە زۆر ماندوو دەبێت بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شارەکانی لاودیکییان و هیراپۆلیسن. لۆقای پزیشکی خۆشەویست و دیماس سڵاوتان لێدەکەن. سڵاو بکەن لە خوشکان و برایانی لاودیکییا و نیمفاس و ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیەتی. کاتێک ئەم نامەیەتان بۆ خوێنرایەوە، وابکەن لە کڵێسا‌ی لاودیکییەکانیش بخوێنرێتەوە، ئەوەی هی لاودیکییاشە ئێوە بیخوێننەوە.