لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

دواوتار 1:28-4 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

دواوتار 1:28-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن و بە وریاییەوە کار بە هەموو ئەو فەرمانانەی بکەن کە من ئەمڕۆ پێتان دەدەم، ئەوا یەزدانی پەروەردگارتان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانی سەر زەویتان دادەنێت. هەموو ئەم بەرەکەتانەتان دێتە سەر و پێتان دەگات، ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بوون: لە شار بەرەکەتدار دەبن و لە دەشتودەریش بەرەکەتدار دەبن. بەری سکتان و بەروبوومی زەوییەکەتان بەرەکەتدار دەبن، بەری ئاژەڵە ماڵییەکانیشتان، گوێرەکەی گاگەلەکەتان و کاریلە و بەرخی مێگەلەکەتان.

هاوبەشی بکە
دواوتار 28 KSS