ئەفەسۆس 11:3-15
ئەفەسۆس 11:3-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌گوێره‌ی خواستی جاویدانی، ئه‌وه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان هێنایه دی. له ئه‌ودا و به باوه‌ڕی ئه‌و، به متمانه‌وه بوێریمان هه‌یه له چوونه‌لای خودا. بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌م له ناخۆشییه‌كانم وره به‌رنه‌ده‌ن كه له‌پێناوی ئێوه‌یه، شكۆمه‌ندی ئێوه‌یه. له‌به‌ر ئه‌مه چۆک بۆ باوكی په‌روره‌دگارمان عیسای مه‌سیح داده‌ده‌م، ئه‌وه‌ی له ئه‌ودا هه‌موو باوكایه‌تییه‌ک له ئاسمان و سه‌ر زه‌ویدا ناونراوه،
ئەفەسۆس 11:3-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەگوێرەی خواستی هەتاهەتایی، ئەوەی بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە هێنایە دی. بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ مەسیح و باوەڕهێنانمان پێی، بە دڵنیاییەوە ئەو ئازادییەمان هەیە بۆ چوونە لای خودا. بۆیە داواتان لێ دەکەم لە ناخۆشییەکانم ورە بەرنەدەن کە بۆ ئێوەیە، شکۆمەندی ئێوەیە. لەبەر ئەمە چۆک بۆ باوک دادەدەم، ئەوەی هەموو خێزانێک لە ئاسمان و سەر زەوی بوونیان لە ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە.