ئەفەسۆس 14:3-19
ئەفەسۆس 14:3-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌به‌ر ئه‌مه چۆک بۆ باوكی په‌روره‌دگارمان عیسای مه‌سیح داده‌ده‌م، ئه‌وه‌ی له ئه‌ودا هه‌موو باوكایه‌تییه‌ک له ئاسمان و سه‌ر زه‌ویدا ناونراوه، تاكو به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆیتان بداتێ، به ڕووحه‌كه‌ی به هێزه‌وه له ناخی مرۆڤانه‌تان توانادارتان بكات، تاكو به باوه‌ڕ مه‌سیح له دڵتان‌دا نیشته‌جێ بێت و ڕه‌گ و بناغه‌تان له خۆشویستندا دامه‌زرێت تا توانادار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارسا‌كان تێبگه‌ن كه پانی و درێژی و قووڵی و به‌رزیی خۆشویستنی مه‌سیح چییه، تاكو ئه‌م خۆشویستنه بناسن كه سه‌رووی زانینه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له هه‌موو پڕییه‌تی خودا.
ئەفەسۆس 14:3-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەمە چۆک بۆ باوک دادەدەم، ئەوەی هەموو خێزانێک لە ئاسمان و سەر زەوی بوونیان لە ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە. لێی دەپاڕێمەوە کە بەپێی دەوڵەمەندی شکۆی خۆی بەهێزتان بکات لە ڕێگەی ڕۆحەکەی کە لە ناختاندایە، تاکو بە باوەڕ مەسیح لە دڵتان‌دا نیشتەجێ بێت و ڕەگ و بناغەتان لە خۆشەویستیدا دابمەزرێت، تاکو توانادار بن، لەگەڵ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا تێبگەن کە پانی و درێژی و بەرزی و قووڵی خۆشەویستی مەسیح چییە، تاکو ئەم خۆشەویستییە بناسن کە لە سەرووی زانیارییەوەیە، بۆ ئەوەی پڕبن لە هەموو پڕیێتی خودا.