لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئەفەسۆس 16:3-19 - Compare All Versions

ئەفەسۆس 16:3-19 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

تاكو به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆیتان بداتێ، به‌ ڕووحه‌كه‌ی به‌ هێزه‌وه‌ له‌ ناخی مرۆڤانه‌تان توانادارتان بكات، تاكو به‌ باوه‌ڕ مه‌سیح له‌ دڵتاندا نیشته‌جێ بێت و ڕه‌گ و بناغه‌تان له‌ خۆشویستندا دامه‌زرێت تا توانادار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكان تێبگه‌ن كه‌ پانی و درێژی و قووڵی و به‌رزیی خۆشویستنی مه‌سیح چییه‌، تاكو ئه‌م خۆشویستنه‌ بناسن كه‌ سه‌رووی زانینه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له‌ هه‌موو پڕییه‌تی خودا.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 3 PNTZS

ئەفەسۆس 16:3-19 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لێی دەپاڕێمەوە کە بەپێی دەوڵەمەندی شکۆی خۆی بەهێزتان بکات لە ڕێگەی ڕۆحەکەی کە لە ناختاندایە، تاکو بە باوەڕ مەسیح لە دڵتاندا نیشتەجێ بێت و ڕەگ و بناغەتان لە خۆشەویستیدا دابمەزرێت، تاکو توانادار بن، لەگەڵ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا تێبگەن کە پانی و درێژی و بەرزی و قووڵی خۆشەویستی مەسیح چییە، تاکو ئەم خۆشەویستییە بناسن کە لە سەرووی زانیارییەوەیە، بۆ ئەوەی پڕبن لە هەموو پڕیێتی خودا.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 3 KSS