ئەفەسۆس 6:3-11
ئەفەسۆس 6:3-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه نه‌ته‌وه‌كان به ئینجیل هاومیرات و هاوله‌ش و هاوبه‌شی به‌ڵێنن له مه‌سیحدا. منیش بۆی بوومه ڕاژه‌وان، به‌گوێره‌ی به‌خشینی به‌خششی خودا پێم درا، به‌گوێره‌ی كرداری هێزه‌كه‌ی. هه‌رچه‌نده من بچووكترینی هه‌موو پارساكانم، ئه‌م به‌خششه درایه من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مه‌سیح بده‌مه نه‌ته‌وه‌كان كه ناپشكنرێت و پلانی نهێنی بۆ هه‌مووان ڕوون بكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی له ڕۆژگاره‌كانه‌وه له خودادا شاردراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئافراندووه، بۆئه‌وه‌ی ئێستا دانایی هه‌مه‌جۆره‌ی خودا بۆ فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران له شوێنه ئاسمانییه‌كاندا زانراو بێت، به‌هۆی وارگه‌وه، به‌گوێره‌ی خواستی جاویدانی، ئه‌وه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان هێنایه دی.
ئەفەسۆس 6:3-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نهێنییەکە ئەوەیە کە لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە ناجولەکە بوو بە هاومیراتی جولەکە و پێکەوە بوونە ئەندامانی یەک جەستە و هاوبەشی ئەو بەڵێنەی کە بەهۆی عیسای مەسیحەوە پێمان دراوە. بەپێی هێزە کردەییەکەی خودا و بەگوێرەی بەخشینی نیعمەتەکەی کە پێمدرا، بوومە خزمەتکاری پەیامی ئینجیل. هەرچەندە من بچووکترینی هەموو گەلی پیرۆزی خودام، ئەم نیعمەتە درایە من: مژدەی دەوڵەمەندی بێ سنووری مەسیح بدەمە نەتەوەکان و پلانی ئەم نهێنییە بۆ هەمووان ڕوون بکەمەوە، ئەوەی لە دێرزەمانەوە بەهۆی خوداوە شاردراوەتەوە، ئەوەی هەموو شتێکی بەدیهێناوە، بۆ ئەوەی ئێستا لە ڕێگەی کڵێساوە، دانایی هەمەجۆرەی خودا بۆ فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداران لە شوێنەکانی ئاسمان زانراو بێت، بەگوێرەی خواستی هەتاهەتایی، ئەوەی بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە هێنایە دی.