ئەفەسۆس 11:4-16
ئەفەسۆس 11:4-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ویش به هه‌ندێكی دا ببنه په‌یامبه‌ر، هه‌ندێک پێشبین، هه‌ندێک موژده‌ده‌ر، هه‌ندێک شوان و ڕابی، بۆ ته‌واوكردنی پارسا‌كان بۆ كاری ڕاژه، بۆ بنیادنانی له‌شی مه‌سیح، تاكو هه‌موومان بگه‌ینه یه‌كێتیی باوه‌ڕ و ناسینی ڕۆڵه‌ی خودا، ببینه مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ینه ئاستی ته‌واوی باڵای مه‌سیح. بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواو‌و هه‌ڵگیراو به هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به فێڵی خه‌ڵكی، به چه‌واشه به‌ره‌و ته‌ڵه‌كه‌بازیی گومڕایی. به‌ڵكو له خۆشویستندا ڕاستگۆ بین، با له هه‌موو شتێک گه‌شه بكه‌ین، له‌نێو ئه‌وه‌ی سه‌ره، كه مه‌سیحه. له ئه‌وه‌وه هه‌موو له‌ش به‌یه‌كه‌وه تێكهه‌ڵكێشراوه، به‌هۆی یارمه‌تی هه‌ر جومگه‌یه‌ک یه‌كده‌گرن، به‌گوێره‌ی كاركردنه‌كه‌ی به پێوانه‌ی هه‌ر به‌شێک، له‌ش گه‌شه ده‌كات بۆ بنیادنانی له خۆشویستندا.
ئەفەسۆس 11:4-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر مەسیح بە هەندێکی دا ببنە نێردراو، هەندێک پێغەمبەر، هەندێک مزگێنیدەر، هەندێک شوان و مامۆستا، بۆ ئامادەکردنی گەلی پیرۆزی خۆی بۆ کاری خزمەت، بۆ بنیادنانی جەستەی مەسیح، هەتا هەموومان بگەین بە یەکێتی باوەڕ و ناسینی کوڕی خودا، ببینە مرۆڤێکی پێگەیشتوو، بگەینە ئەندازەی تەواوی پڕیێتی مەسیح. بۆ ئەوەی لەمەولا ساوا نەبین، شێواو و هەڵگیراو بە هەموو بایەکی فێرکردن، بە فێڵی خەڵکی، بە مەکر بەرەو چەواشەی تەڵەکەبازی، بەڵکو لە خۆشەویستیدا ڕاستگۆ بین، با لە هەموو شتێکدا گەشە بکەین، لەناو ئەوەی سەرە، واتا مەسیح. بەهۆی مەسیحەوە هەموو کڵێسا لە خۆشەویستیدا گەشە دەکات و خۆی بنیاد دەنێت، وەک چۆن ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ تێک هەڵکێشراون و بە جومگەکان بەیەکەوە بەستراونەتەوە، هاوکاری یەکتری دەکەن.