ئەفەسۆس 17:4-32
ئەفەسۆس 17:4-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێتان ده‌ڵێم و گه‌واهیی ده‌ده‌م له په‌روه‌ردگار: ئیتر وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ڕه‌فتار نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه بیریان ناڕه‌وایه، كه هزریان تاریكه، له‌به‌ر ئه‌و نه‌زانینه‌ی تیایاندایه و له‌به‌ر دڵڕه‌قییان له ژیانی خودا دابڕاون. ئه‌وانه‌ی هه‌ستیان نه‌ماوه خۆیان داوه‌ته ده‌ست به‌ڕه‌ڵایی، تاكو هه‌موو گڵاوییه‌ک به چڵێسی بكه‌ن. به‌ڵام ئێوه ئاوا فێری مه‌سیح نه‌بوون. چونكه بێگومان بیستووتانه و له ئه‌ودا به‌گوێره‌ی ڕه‌وا كه له ئیشۆعدا فێربوونه. سه‌ربورده‌ی پێشووتان دابكه‌نن، مرۆڤه كۆنه‌كه، كه به هه‌وه‌سه فێڵبازه‌كان گه‌نده‌ڵ بووه، ڕووحی هزرتان نوێ بێته‌وه، مرۆڤی نوێ بپۆشن، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی خودا ئافریده‌یه، له بێتاوانی و پارسایی ڕه‌وا. بۆیه واز له درۆ بهێنن، با هه‌ریه‌كه ڕاستگۆ بێ له‌گه‌ڵ نزیكه‌كه‌ی، چونكه ئه‌ندامی یه‌كترین. كاتێ تووڕه ده‌بن، گوناه مه‌كه‌ن. مه‌هێڵن خۆرئاوا بێته سه‌ر تووڕه‌ییتان، ده‌رفه‌ت بۆ شه‌یتان مه‌ڕه‌خسێنن. دز ئیتر با دزی نه‌كات، به‌ڵكو با ڕه‌نج بدات و به ده‌ستی خۆی ئیشێكی پاک بكات، تاكو هه‌یبێت بداته ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی. وشه‌ی خراپ له زارتان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵكو هه‌رچییه‌كی باشه بۆ بنیادنان، به‌گوێره‌ی پێویستی، تاكو به‌خشش بداته گوێ‌گران. ڕووحی پارسا‌ی خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران. هه‌موو تاڵی و قین و تووڕه‌یی و هاواركردن و كفركردن و هه‌موو دڵڕه‌شیه‌ک فڕێبده‌ن. له‌گه‌ڵ یه‌كتری نیان بن، به به‌زه‌یی بن، یه‌كتر ببه‌خشن، وه‌ک خودا‌ش له مه‌سیحدا لێتان خۆش‌بوو.
ئەفەسۆس 17:4-32 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم و بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێداگریش لەسەر ئەمە دەکەم، کە ئیتر وەک ناجولەکەکان مەژین، ئەوانەی کە بیریان پووچە، کە مێشکیان تاریکە، لەبەر ئەو نەزانییەی تێیاندایە و لەبەر دڵڕەقییان لە ژیانی خودا دابڕاون. ئەوانەی هەستیان نەماوە خۆیان داوەتە دەست بەڕەڵایی، بۆ ئەوەی بە چاوچنۆکییەوە هەموو کارێکی گڵاو بکەن. بەڵام ئێوە بەم شێوەیە فێری مەسیح نەبوون، کاتێک لەبارەی مەسیحەوە بیستتان و بەگوێرەی ئەو ڕاستییەی کە لە عیسادایە فێرکراون. سەبارەت بە شێوازی ژیانی پێشووتان فێرکراون کە مرۆڤە کۆنەکە دابکەنن، چونکە بە ئارەزووە هەڵخەڵەتێنەرەکانی گەندەڵ بووە، هەروەها شێوازی بیرکردنەوەتان نوێ بکەنەوە و مرۆڤی نوێ لەبەر بکەن، ئەوەی خودا وەکو خۆی بەدیهێناوە لە ڕاستودروستی و پیرۆزیی ڕاستەقینە. بۆیە واز لە درۆ بهێنن، با هەریەکە ڕاستگۆ بێ لەگەڵ نزیکەکەی، چونکە ئەندامی یەک جەستەین. ﴿کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن.﴾ مەهێڵن ڕۆژ ئاوا بێت بەسەر تووڕەییتاندا، دەرفەت بۆ شەیتان مەڕەخسێنن. دز ئیتر با دزی نەکات، بەڵکو با ڕەنج بدات و بە دەستی خۆی ئیشێکی پاک بکات، تاکو هەیبێت بداتە ئەوەی پێویستی پێیەتی. وشەی خراپ لە دەمتان دەرنەچێت، بەڵکو هەرچییەکی باشە بۆ بنیادنان، بەگوێرەی پێویستی، تاکو نیعمەت بداتە گوێ‌گران. ڕۆحی پیرۆزی خودا خەمبار مەکەن، ئەوەی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆرکران. هەموو تاڵی و تووڕەیی و توندی و هاوارکردن و بوختان و هەموو دڵڕەشییەک فڕێبدەن. لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆش‌بوو.