لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئەفەسۆس 20:4-24 - Compare All Versions

ئەفەسۆس 20:4-24 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ڵام ئێوه‌ ئاوا فێری مه‌سیح نه‌بوون. چونكه‌ بێگومان بیستووتانه‌ و له‌ ئه‌ودا به‌گوێره‌ی ڕه‌وا كه‌ له‌ ئیشۆعدا فێربوونه‌. سه‌ربورده‌ی پێشووتان دابكه‌نن، مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌، كه‌ به‌ هه‌وه‌سه‌ فێڵبازه‌كان گه‌نده‌ڵ بووه‌، ڕووحی هزرتان نوێ بێته‌وه‌، مرۆڤی نوێ بپۆشن، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی خودا ئافریده‌یه‌، له‌ بێتاوانی و پارسایی ڕه‌وا.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 4 PNTZS

ئەفەسۆس 20:4-24 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بەڵام ئێوە بەم شێوەیە فێری مەسیح نەبوون، کاتێک لەبارەی مەسیحەوە بیستتان و بەگوێرەی ئەو ڕاستییەی کە لە عیسادایە فێرکراون. سەبارەت بە شێوازی ژیانی پێشووتان فێرکراون کە مرۆڤە کۆنەکە دابکەنن، چونکە بە ئارەزووە هەڵخەڵەتێنەرەکانی گەندەڵ بووە، هەروەها شێوازی بیرکردنەوەتان نوێ بکەنەوە و مرۆڤی نوێ لەبەر بکەن، ئەوەی خودا وەکو خۆی بەدیهێناوە لە ڕاستودروستی و پیرۆزیی ڕاستەقینە.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 4 KSS