لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئەفەسۆس 22:5-30

ئەفەسۆس 22:5-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن هه‌روه‌ک بۆ په‌روه‌ردگار، چونكه‌ مێرد سه‌ری ژنه‌، وه‌ک مه‌سیح سه‌ری وارگه‌یه‌ و ڕزگاریده‌ری له‌شه‌. به‌ڵام چۆن وارگه‌ ملكه‌چی مه‌سیحه‌، ژنانیش له‌ هه‌موو شتێک بۆ مێرده‌كانیان. ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، هه‌روه‌ک مه‌سیحیش وارگه‌ی خۆشویست و له‌ پێناوی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا، تاكو پارسای بكات و به‌ شوشتنی به‌ ئاو به‌ وشه‌ بێگه‌ردی بكاته‌وه‌، تا وارگه‌یه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده‌ بكات، گڵاوی و له‌كه‌ و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پارسا و بێ كه‌موكوڕی. به‌ هه‌مان شێوه‌ پێویسته‌ پیاوان ژنه‌كانیان وه‌ک له‌شی خۆیان خۆشبووێت، ئه‌وه‌ی ژنی خۆی خۆشبووێت خۆی خۆشده‌وێ. چونكه‌ كه‌س ڕقی له‌ له‌شی خۆی نابێته‌وه‌، به‌ڵكو نانی ده‌دات و به‌خێوی ده‌كات، وه‌ک مه‌سیحیش بۆ وارگه‌. چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌ندامی له‌شی ئه‌وین، له‌ گۆشت و ئێسقانی ئه‌وین.