ئەفەسۆس 25:5-30
ئەفەسۆس 25:5-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، هه‌روه‌ک مه‌سیحیش وارگه‌ی خۆش‌ویست و له پێناوی خۆی به‌ده‌سته‌وه دا، تاكو پارسا‌ی بكات و به شوشتنی به ئاو به وشه بێگه‌ردی بكاته‌وه، تا وارگه‌یه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده بكات، گڵاوی و له‌كه و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پارسا و بێ كه‌موكوڕی. به هه‌مان شێوه پێویسته پیاوان ژنه‌كانیان وه‌ک له‌شی خۆیان خۆش‌بووێت، ئه‌وه‌ی ژنی خۆی خۆش‌بووێت خۆی خۆشده‌وێ. چونكه كه‌س ڕقی له له‌شی خۆی نابێته‌وه، به‌ڵكو نانی ده‌دات و به‌خێوی ده‌كات، وه‌ک مه‌سیحیش بۆ وارگه. چونكه ئێمه ئه‌ندامی له‌شی ئه‌وین، له گۆشت و ئێسقانی ئه‌وین.
ئەفەسۆس 25:5-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، هەروەک مەسیحیش کڵێسا‌ی خۆش‌ویست و لە پێناوی خۆی بەختکرد، تاکو پیرۆزی بکات و بە شوشتنی بە ئاو لە ڕێگەی وشەوە پاکی بکاتەوە، بۆ ئەوەی کڵێسایەکی شکۆدار بۆ خۆی ئامادە بکات، لەکە و لۆچ و هیچ شتێکی ئاوای نەبێت، بەڵکو پیرۆز و بێ کەموکوڕی بێت. بە هەمان شێوە پێویستە پیاوان ژنەکانیان وەک جەستەی خۆیان خۆشبوێت، ئەوەی ژنی خۆی خۆشبوێت خۆی خۆشدەوێ. کەس ڕقی لە جەستەی خۆی نابێتەوە، بەڵکو نانی دەدات و بەخێوی دەکات، هەروەک چۆن مەسیح بایەخ بە کڵێسا دەدات، چونکە ئێمە ئەندامی جەستەی ئەوین.