ئەفەسۆس 4:5-11
ئەفەسۆس 4:5-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نه‌ک بێ شه‌رمی و قسه‌ی ناشیرین و سووک كه‌وا ناشێت، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌مه سوپاسكردن. چونكه ئه‌مه ده‌زانن كه هه‌موو داوێنپیسێک یان گڵاو یان چڵێس ئه‌وه‌ی بتپه‌رسته له پاشایه‌تیی مه‌سیح و خودا میراتی نییه. كه‌س به قسه‌ی ناڕه‌وا هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه به‌هۆی ئه‌مانه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون. بۆیه هاوبه‌شییان مه‌كه‌ن. چونكه پێشتر ئێوه تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له په‌روه‌ردگاردا. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی ڕه‌فتار بكه‌ن، چونكه به‌روبوومی ڕووناكی له هه‌موو چاكه و خوداناسی و ڕه‌وایه‌كدایه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودایه بیدۆزنه‌وه. به‌شداری كرداری تاریكی بێبه‌رهه‌م مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن.
ئەفەسۆس 4:5-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نەک بێ شەرمی و قسەی ناشیرین و سووک کە ناشێت، بەڵکو لە جیاتی ئەمە سوپاسکردن. بێگومان بن لەوەی هەموو داوێنپیسێک یان گڵاو یان چاوچنۆکێک لە شانشینی مەسیح و خودا میراتی نییە، چونکە چاوچنۆک بتپەرستە. کەس بە قسەی پووچ هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە بەهۆی ئەمانە تووڕەیی خودا دێتە سەر کوڕەکانی یاخیبوون. بۆیە هاوبەشییان مەکەن. پێشتر ئێوە تاریکی بوون، بەڵام ئێستا ڕووناکین بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەست. وەک ڕۆڵەی ڕووناکی بژین، چونکە بەروبوومی ڕووناکی لە هەموو چاکە و ڕاستودروستی و ڕاستییەکدایە، هەروەها بزانن کە چی جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە. بەشداری کرداری تاریکی بێ بەرهەم مەکەن، بەڵکو ئاشکرای بکەن،