ئەفەسۆس 8:5-12
ئەفەسۆس 8:5-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه پێشتر ئێوه تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له په‌روه‌ردگاردا. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی ڕه‌فتار بكه‌ن، چونكه به‌روبوومی ڕووناكی له هه‌موو چاكه و خوداناسی و ڕه‌وایه‌كدایه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودایه بیدۆزنه‌وه. به‌شداری كرداری تاریكی بێبه‌رهه‌م مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن. چونكه ئه‌و كارانه‌ی به دزی ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت ناوهێنانیشی شه‌رمه‌زارییه.
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 5 بخوێنەوەئەفەسۆس 8:5-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێشتر ئێوە تاریکی بوون، بەڵام ئێستا ڕووناکین بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەست. وەک ڕۆڵەی ڕووناکی بژین، چونکە بەروبوومی ڕووناکی لە هەموو چاکە و ڕاستودروستی و ڕاستییەکدایە، هەروەها بزانن کە چی جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە. بەشداری کرداری تاریکی بێ بەرهەم مەکەن، بەڵکو ئاشکرای بکەن، چونکە ئەو کارانەی بە دزی دەیکەن، تەنانەت ناوهێنانیشی شەرمەزارییە.
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 5 بخوێنەوە