ئەفەسۆس 8:5-13
ئەفەسۆس 8:5-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه پێشتر ئێوه تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له په‌روه‌ردگاردا. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی ڕه‌فتار بكه‌ن، چونكه به‌روبوومی ڕووناكی له هه‌موو چاكه و خوداناسی و ڕه‌وایه‌كدایه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودایه بیدۆزنه‌وه. به‌شداری كرداری تاریكی بێبه‌رهه‌م مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن. چونكه ئه‌و كارانه‌ی به دزی ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت ناوهێنانیشی شه‌رمه‌زارییه. به‌ڵام هه‌موو شتێک ئاشكرا بكرێت له ڕووناكی، ده‌بینرێت،
ئەفەسۆس 8:5-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێشتر ئێوە تاریکی بوون، بەڵام ئێستا ڕووناکین بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەست. وەک ڕۆڵەی ڕووناکی بژین، چونکە بەروبوومی ڕووناکی لە هەموو چاکە و ڕاستودروستی و ڕاستییەکدایە، هەروەها بزانن کە چی جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە. بەشداری کرداری تاریکی بێ بەرهەم مەکەن، بەڵکو ئاشکرای بکەن، چونکە ئەو کارانەی بە دزی دەیکەن، تەنانەت ناوهێنانیشی شەرمەزارییە. بەڵام هەموو شتێک لە ڕووناکیدا ئاشکرا بکرێت دەبینرێت،