لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئەفەسۆس 1:6-4 - Compare All Versions

ئەفەسۆس 1:6-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ڕۆڵه‌كان، گوێڕایه‌ڵی دایبابتان بن له‌ په‌روه‌ردگار، چونكه‌ ئه‌مه‌ ڕه‌وایه‌. “ڕێزی باوک و دایكت بگره‌” ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌وه‌ دێت “تاكو چاكه‌ بێته‌ ڕێت و ته‌مه‌نت درێژ بێت له‌سه‌ر زه‌وی”. ئێوه‌ش ئه‌ی باوكان، منداڵه‌كانتان تووڕه‌ مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕاسته‌ڕێكردن و ته‌مبێكردنی په‌روه‌ردگار په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 6 PNTZS

ئەفەسۆس 1:6-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی منداڵان، ئێوە وەک شوێنکەوتەی مەسیحی باڵادەست، گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە دروستەکەی ئەوەیە. ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن.﴾ ئەمە یەکەم ڕاسپاردەیە لەگەڵ بەڵێنەوە دێت ﴿بۆ ئەوەی چاکە بێتە ڕێتان و تەمەن درێژ بن لەسەر زەوی.﴾ ئێوەش ئەی باوکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، بەڵکو بەگوێرەی ڕێنمایی و فێرکردنی مەسیحی باڵادەست پەروەردەیان بکەن.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 6 KSS