ئەفەسۆس 10:6-12 - Compare All Versions
ئەفەسۆس 10:6-12 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
له كۆتاییدا برایان، به‌هێز بن له په‌روه‌ردگار و له هێزه گه‌وره‌كه‌ی. به چه‌كی ته‌واوی خودا خۆتان پۆشته بكه‌ن، تاكو بتوانن به‌رامبه‌ر پیلانی ئیبلیس بوه‌ستن. چونكه زۆرانبازیی ئێمه له‌گه‌ڵ گۆشت و خوێن نییه، به‌ڵكو دژی سه‌رۆكه‌كان، دژی ده‌سه‌ڵاتداران، دژی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م تاریكییه‌ی جیهانه، هه‌روه‌ها دژی سه‌ربازه به‌دكاره ڕووحییه‌كانه له شوێنه ئاسمانیه‌كان.
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 6 PNTZSئەفەسۆس 10:6-12 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن. بە چەکی تەواوی خودا خۆتان چەکدار بکەن، تاکو بتوانن بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن، چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان.
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 6 KSS