ئەفەسۆس 5:6-9
ئەفەسۆس 5:6-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كۆیله‌كان، گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌كانتان بن به‌پێی جه‌سته، به ترس و له‌رزه‌وه به ساكاری، وه‌ک بۆ مه‌سیح بێت، نه‌ک به ڕاژه‌ی به‌رچاوان وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو وه‌ک كۆیله‌ی مه‌سیح به‌دڵه‌وه خواستی خودا به‌جێبهێنن. با ڕاژه‌تان له دڵپاكیه‌وه بێت، وه‌ک بۆ په‌روه‌ردگاری بكه‌ن نه‌ک بۆ خه‌ڵكی، چونكه ده‌زانن هه‌ر یه‌كێک چ چاكه‌كارییه‌ک بكات ئه‌وه له په‌روه‌ردگار وه‌ریده‌گرێته‌وه، كۆیله بێت یاخود ئازاد. ئێوه‌ش گه‌وره‌كان، هه‌مان شتیان بۆ بكه‌ن، واز له هه‌ڕه‌شه‌كردن بێنن، بزانن گه‌وره‌ی ئێوه‌ش له ئاسماناندایه، ئه‌ویش جوداخوازی ناكات.
ئەفەسۆس 5:6-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی کۆیلەکان، بە ترس و لەرزەوە بە دڵ‌پاکی گوێڕایەڵی گەورەکانتان بن لەسەر زەوی، وەک بۆ مەسیح بێت، نەک بە خزمەتی بەرچاوان وەک ئەوەی خەڵک ڕازی بکەن، بەڵکو وەک کۆیلەی مەسیح بەدڵ خواستی خودا بەجێبهێنن. با خزمەتتان لە دڵەوە بێت، وەک بۆ عیسای خاوەن شکۆی بکەن نەک بۆ خەڵکی، چونکە دەزانن عیسای خاوەن شکۆ پاداشتی هەرکەسێک دەداتەوە کە کاری چاک دەکات، جا کۆیلە بێت یاخود ئازاد. ئێوەش ئەی گەورەکان، هەمان شتیان بۆ بکەن، واز لە هەڕەشەلێکردنیان بهێنن، بزانن گەورەی ئەوان و ئێوە لە ئاسمانە، ئەویش لایەنگری ناکات.