لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

حزقیێل 15:38-16 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

حزقیێل 15:38-16 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لە شوێنی خۆتەوە لەوپەڕی باکوورەوە دێیت، گەلانێکی زۆرت لەگەڵە، هەموو ئەسپ سوارن، ئاپۆرەیەکی خەڵک و لەشکرێکی زۆر. وەک هەورێک زەوی داپۆشێت، سەردەکەویتە سەر ئیسرائیلی گەلم. ئەی گۆگ، لە ڕۆژانی داهاتوودا، دەتهێنمە سەر خاکەکەم هەتا نەتەوەکان بمناسن، کاتێک لەبەرچاویان لە ڕێگەی تۆوە پیرۆزی خۆم دەردەخەم!

هاوبەشی بکە
حزقیێل 38 KSS